riklam

به‌غدا .. چالاكوانێكی تر كوژرا

عیراق 01:40 AM - 2019-12-16
.

.

ئه‌و چالاكوانه‌ عیراقیه‌ی كه‌ شه‌وی شه‌ممه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه‌ برینداربوو، له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌غدا گیانی له‌ده‌ستدا.

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌میدیا عیراقیه‌كانی راگه‌یاند: شه‌وی یه‌ك شه‌ممه‌ محه‌مه‌د جاسم دوجێلی چالاكوانی مه‌ده‌نی، كه‌به‌شداربووه‌ له‌خۆپیشاندانه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كه‌ی به‌غدا دژ به‌گه‌نده‌ڵی،   به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌".

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" محه‌مه‌د جاسم شه‌وی هه‌ینی له‌كاتی چوونه‌وه‌ی بۆ ماڵ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه‌ ده‌ستڕێژی گوللــه‌ی لێكراو به‌سه‌ختی برینداربوو".

 

به‌پێی زانیاریه‌كان كه‌ له‌پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتوون، ئه‌مه‌ چواره‌م چالاكوانی مه‌ده‌نیه‌ تیرۆر بكرێت، له‌سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ تاكو ئێستا.

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket