riklam

دیاله‌.. داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر سوپای عیراق

عیراق 09:26 PM - 2019-12-15
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15-12-2019 چه‌ند چه‌كدارێكی تیرۆرستان له‌ قه‌زایه‌كی دیاله‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر سوپای عیراق.

به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، تیرۆرستانی داعش له‌ قه‌زای میقدادیه‌ی سه‌ر به‌پارێزگای دیاله‌ هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر سوپای عیراق و دوو سه‌ربازیان برینداركردوه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق به‌توندی وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه‌.

ماوه‌یه‌كه‌ جموجوڵی تیرۆرستانی داعش له‌سنووری دیاله‌ ده‌ستیپێكردوه‌ته‌وه‌و تیرۆرستان هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر سوپای عیراق و زیانیان پێده‌گه‌یه‌نن.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket