riklam

سلێمانی.. دانانی پێوه‌ری زیره‌ك به‌رده‌وامه‌

کوردستان 09:04 PM - 2019-12-15
.

.

لیژنه‌ی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك له‌سلێمانی له‌ئاگادارییه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، پلانی دانانی پێوه‌ری زیره‌ك له‌سلێمانی بۆ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 16/12/2019 له‌گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین ده‌بێت.

ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌...
ئاگاداری دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر فیده‌ره‌كانی (103 و 109 و 290) سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌‌ (16/12/2019) پێوه‌ری زیره‌كیان بۆ ده‌به‌سترێت.

بۆیه‌ له‌ سه‌عات( 8 ی به‌یانی بۆ 4 ئێواره‌) كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، واته‌ موه‌لیده‌ی ئه‌هلی سه‌ر ئه‌و فیده‌ره‌ نابێت كار بكه‌ن‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان.

داواكاریشین كه‌ هاوكاری تیمه‌كانی به‌ستنی پێوه‌ره‌كه‌ بن بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به‌ باشی به‌ڕێوه‌ بچێت و دڵنیاشین كه‌ هاوكار ده‌بن.

سوپاس بۆ هاوكاری هه‌موو لایه‌ك

لیژنه‌ی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی
گشتی كاره‌بای سلێمانی

15/12/2019


PUKmedia راگه‌یاندنی كاره‌بای سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket