riklam

سه‌رۆك كۆمار: پێویسته‌ حكومه‌تی داهاتوو پشتیوانی جه‌ماوه‌ری هه‌بێت

عیراق 08:29 PM - 2019-12-15
.

.

سه‌رۆك كۆمار به‌رده‌وامه‌ له‌ راوێژ و گفتوگۆ چڕوپڕه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی پێكهاته‌ سیاسییه‌كان و چالاكییه‌ میللی و كۆمه‌ڵاتییه‌كان و بژارده‌ ئه‌كادیمی و سه‌ندیكا و یه‌كێتییه‌ پیشه‌ییه‌كان و توێژه‌ جیاوازه‌كانی تری كۆمه‌ڵ به‌ مه‌به‌ستی راسپاردنی كاندیدێك بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌ پشتیوانی گه‌ل به‌ده‌ست بهێنێت.

د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌میانی راوێژ و گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌كانیدا ته‌ئكیدی كردوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستی پشت به‌ستن به‌ بڕگه‌كانی ده‌ستوور و دواین واده‌ ده‌ستوورییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی زامنی ئه‌وه‌ بكرێت كه‌ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی نوێ ئه‌ركی قۆناغی راگوزه‌ر بگرێته‌ ئه‌ستۆ تا ئه‌وكاته‌ی هه‌ڵبژاردن به‌گوێره‌ی یاسایه‌كی هه‌ڵبژاردنی دادپه‌روه‌ر و سازكردنی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی سه‌ربه‌خۆوه‌ به‌ ئاكام بگه‌یه‌نرێت.

بڕگه‌كانی ده‌ستوور به‌گوێره‌ی ماده‌ی 76ی ده‌ستوور، پێكهاته‌ سیاسییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ په‌رله‌مان په‌یوه‌ست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پاڵێوراوی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن و سه‌رۆك كۆماریش رایبسپێرێت.

سه‌رۆك كۆمار له‌میانی دیدار و گفتوگۆكانی ته‌ئكیدیكردوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستی به‌رده‌وامیدانی گفتوگۆ و راوێژه‌كانی نێوان پێكهاته‌ سیاسییه‌كان له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنێك تا كه‌سێكی باوه‌ڕ پێكراوی گونجاو بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دیاری بكرێت، پێویسته‌ ئه‌و كاندیده‌ له‌گه‌ڵ پێودانگی داواكارییه‌كانی گه‌لی عێراق و داواكارییه‌ ره‌واكانیان بێته‌وه‌، هه‌روه‌ها حكومه‌تی نوێ‌ پشتیوانی سیاسی و جه‌ماوه‌ری پێویست به‌ ده‌ست بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازییه‌ پێویسته‌كان بخاته‌ به‌رنامه‌ی پێشینه‌ی خۆی وه‌ك ده‌ست پێشخه‌رییه‌ك بۆ سازكردنی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد.

سه‌رۆك كۆمار روونیكرده‌وه‌، ئاستی ئاڵه‌نگارییه‌كان مه‌ترسیدارن كه‌ وڵات رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه‌، پێویسته‌ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێك و حزب له‌ به‌رچاو نه‌گیرێت و پشت ببه‌سترێت به‌ ره‌زامه‌ندی گه‌ل و پابه‌ندبوون و به‌دیهێنانی چاكسازییه‌كان و پێشكه‌شكردنی پێشینه‌ نیشتمانییه‌كان به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ حزبییه‌كاندا.

PUKmedia نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket