riklam

لیجنەی قەیران یا قەیرانی لجنە..

ی.ن.ک‌‌ 08:12 PM - 2019-12-15
.

.

بەداخەوە زۆرێك لە حیزب ولایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان وعیراق بەدەست نەبوونی قیادەی لێهاتوو وبەئەزموون ودڵسۆز، ولادان لە پرنسیپ و ئەرك وكاری سەرەكیان گیرۆدە بوون، سەرەرٍای نەبوونی بەرنامەی تۆكمەی نوێ هاوچەرخ، كەوڵام دەرەوەی ویستی وداخوازی كادیر وجەماوەر وكۆمەڵگەدا بێت.

ئەندام وجەماوەری حیزبەكان بەدەست قۆرغ كاری وپاوان خوازی كەمینەیێك لە سەركردایەتی سیاسی دەناڵێنن، كە لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی و پلە ودەسەڵاتی شەخسی وئیمتیازاتی حكوومی وحیزبی وبنەماڵەیی، وسست بوونی ونەمانی پابەند بوونێیان بە بەرژەوەندی باڵای حیزب وهەرێمی كوردستان وگەلەوە.

ئەندام وكادیر ولایەنگرانی یەكێتیی، كەهەنگاو دەنیێن لەپاش چاوەروانیێكی زۆر بەرەو كونگرەی چوار، دەبێت ئازاو وئازاد وچاونەترس ووریا بن، وخۆیان بەخاوەنی یەكێتیی بزانن، وتاكرەوی وپەراوێزخستن قبوڵ نەكەن، ورێگە نەدەن ئازادی وسەربەخۆیی ڕادەربڕین وبڕیاردانیان لێ زەوت بكرێت، وبە پەیڕەو وپڕۆََگرامی نوێ تۆكمە پەیوەندیەكانی یەكێتیی لەگەل هێز ولایەنە سیاسیەكانی هەرَیمی كوردستان وعیراق وناوچەكە سەر لەنوێ بونیاد بنێن، وبەرنامەی درێژ خایەن بۆ خزمەتگوزاری وكۆتایی هێنان بەكێشە ونەهامەتیە دارایی وئابووریەكانی خەڵك دارَیژن، وسەركردایەتی وئۆرگان وجوومگە سەرەكیەكانی یەكێتیی بەكەسانی شایستەو بەئەزموون ودڵسۆز بسپێرن، كە لەئاست چاوەڕوانی كادیر وئەندام وجەماوەری یەكێتیدا بن.

و ڕێگە نەدەن كەسانێ هەلپەرست بە دروشمی بریقەدار، ولەژێر ناونیشانی پەیڕەوكردنی رێبازی مام جلال، دەست بەسەر یەكێتیدا بگرن، وبیخەنە خزمەتی بەرژەوەندیە تایبەتیەكانیان، كەدەرئەنجام یەكێتیی ناسنامە وپەیام وجەماوەری لەدەست بدات.

لێجنەی قەیرانەكان كەبەم دووایەدا لە ناو یەكێتیی دەستنیشان كرا، بەداخەوە نەیان توانی ئەركەكانی سەرشانیان وەك پێَویست بەجێ بێنن، وكەوتوونەتە ژێر كاریگەری ململانێ باڵەكان، وهەندێك لەپێشنیاز وداواكاریەكانیان سەبارەت بەكۆنگرەو ئایندەی یەكێتیی، بەربەست لەبەردەم هاتنە پێشەوەی خوێنێ نوێ وكادیری شایستەو لێهاتوو دروست دەكات، و بۆتە هۆكارێك بۆ دروست كردنی قەیرانێ زیاترە لەناو یەكێتیی.

بۆیە لێردا چەند بەپرسیارەتی بەلاڕێدا بردن ودوور كەوتنەوەی یەكێتیی لەپرەنسیپ وبەهاكانی دیموكراسی وخواست وبەرژەوەندیە گشتیەكانی جەماوەر دەكەوێتە ئەستۆی كەسانێك لە سەركردایەتی، ئەوەندەش دەكەوێَتە ئەستوی كادر وئەندامانی یەكێتیی، كە ڕێگە نەدەن لەژێر دروشم وبەلێنی ناراست سەربەخۆیی قەرار وئیرادەیان قۆرغ بكرێت، وببنە ئامرازێك، بۆ شەرعیەت دان بەقیادەیەێكی لاوازو بەژەوەندی خۆاز، ولەڕێی سۆشیال میدیاوە دیید وبۆچونیان دەڕ ببرن و بیخەنەڕوو، ئەگەر هەلی دەربڕینی ڕاو بۆچوونی جیاوزایان لە رَێی ئۆرگانەكانی یەكێتیی پێ نەدرا.

چونكە حزبایەتی تەنها بۆ بەدەست هێنانێ پلە وپۆست وئیمتیازات نیە، بەڵكوو خزمەت كردن و بەدی هێنانی داوا رەواكانی گەل ئامانجی سەرەكیەێەتی، وسەركردایەتێكی نوێ بەشێوەیێكی دیموكراسی ببێ سڵ كرنەوە بەپشت بەستن بەبوونی یەكێتیی لەرێكخراوی سوشیال دیمكرات كەپێویستە پرنسیبە دیمكراتیەكانی تێدا پاریزارو بێت هەڵبژێرن، ئەگەر پێویستی كرد بەدەنگدانی نهینی ئەو پرَۆسەیە لەكۆنگرەدا ئەنجام بدرێتَ.

لەم كاتەدا كەهەرێمی كوردستان وعیراق وناوچەكەش بەگشتی بەبارودۆخێَكی زور هەسەتیار وچارنووس سازدا تێ دەپەڕێت، كەبەدڵنیایەوە كاردانەوو كاریگەری گەورەی بەسەر هەرێمی كوردستان وئایندەی یەكێتیدا دەبێت، ئەگەر لە كۆنگرەدا بەبەرنامەی وستراتیژ وسەركرادیەتی نوێی لێهاتوو نەیەتەوە مەیدان.

د.لەتیف جمال رەشید 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket