riklam

عیراق.. دوو چالاكوانی تر دەكوژرێن

عیراق 07:33 PM - 2019-12-15
.

.

لەبەغداو شارەكانی دیكەی عیراق بەئامانجگرتنی چالاكوانان بەردەوامەو ئەمڕۆش دوو چالاكوانی تر كوژراون.

بەئامانج گرتنی چالاكوانانی خۆپیشاندانەكانی عیراق بەردەوامی هەیەو ئەمڕۆش لەبەغدا كۆمەڵێك چەكداری نەناسراو هێرشیانكردەسەر چالاكوانێكی خۆپیشاندانەكان بەناوی (حەقی ئیسماعیل ئەلعەزاوی) و لەناو ئوتۆمبێلەكەی خۆیدا دەیكوژن، وێنەی كوشتنەكەشی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكرایەوە.

هەر لەشاری بەغدا لەناوچەی فەلەستین، كۆمەڵێك چەكدار چالاكوانی مەدەنی (محەمەد جاسم ئەلدوجەیل)یان لەكاتی گەڕانەوەی لەساحەی تەحریر بۆ ماڵەوە  كردە ئامانج و كوشتویانە. 

چالاكوانان ئاماژە بەوە دەكەن چەكدارەكان بۆسەیەكیان بۆ (ئەلدوجەیل)ی و دوو هاوڕێی لەسەر رێگەی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە داناوە، چەكدارەكان دەستڕێژی گوللەیان بەسەردا دەكەن و لەئەنجامدا ئەلدوجەیلی كوژراوەو هاوڕێیەكیشی بەخەستی بریندار بووە، هاوڕێیەكی تریشیان رزگاری بووە.

لەچەند شارێكی عیراق و لەمانگی تشرینی یەكەمی رابردوەوە، تەرمی چەند چالاكوانێك دۆزراونەتەوە، دەیان چالاكوان و خۆپیشاندەر لەلایەن گروپ و میلیشیا چەكدارە نەناسراوەكانەوە دەستبەسەر كراون.

PUKmedia و.عومەر رەشید 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket