riklam

سزای 13 جار سێدارە بۆ بكوژانی شۆفێرانی سلێمانی – كەركوك دەردەچێت

کوردستان 02:39 PM - 2019-12-15
.

.

دادگای تاوانەكانی سلێمانی سزای 13 جار لەسێدارەدانی بۆ دوو ئەندامی تری ئەو باندە تاوانكارییەی لەسەر رێگای سلێمانی – كەركوك 13 شۆفێریان رفاندو كوشتیان دەركرد. 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتوەتە PUKmedia، رایگەیاند: لەساڵی 2013دا لەماوەی چەند مانگێكدا 13 شۆفێری تەكسی كە كاری شۆفێریان دەكرد لەنێوان سلێمانی و كەركوك لەلایەن باندێكی تاوان كاریەوە رفێنران و بەدڕندانەترین شێوە كوژران، پاش بەداواداچونی ورد لەلایە هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانییەوە توانیمان تەواوی ئەوباندە مەترسیدارە دەستگیربكەین و رادەستی یاسایان بكەین.

دەشڵێت: سەرئەنجام رۆژی 12ی كانونی یەكەمی 2019 لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانیەوە بڕیاری 13 جار لەسێدارەدان بۆ هەردوو تاوانبار (ئەحمەد عەبدوڵڵا حەدید)و (تۆفیق سلێمان قەحتان) دەرچوو، هەر لەساڵی 2019دا دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ سێ كەسی تر لەو باندە تاوانكارییە دەركردوە۰

PUKmedia تایبەت 

 

4774.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket