riklam

په‌رله‌مانتارێك: گفتوگۆی بودجه‌ ده‌كه‌وێته‌ دوای ساڵی نوێ

ئابوری 11:33 AM - 2019-12-14
.

.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020 نانێرێته‌ په‌رله‌مان و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی داراییش له‌په‌رله‌مانی عیراق ده‌لًَێت، پێده‌چێت حكومه‌تی نوێی عیراق پرۆژه‌كه‌ بنێرێته‌ په‌رله‌مان.

 شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق راگه‌یاندوه‌، له‌ ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی كار به‌رێكه‌ردا نیه‌ هیچ پرۆژه‌یاسایه‌ك بنرێته‌ په‌رله‌مان به‌تایبه‌ت پرۆژه‌ یاسای بودجه‌.

وتیشی: چه‌ند كوتله‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مان پێش ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاربدات كه‌ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ ده‌نێرێته‌ په‌رله‌مان، له‌دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن حكومه‌تی نوێی عیراق به‌پێی كارنامه‌ی خۆی پرۆژه‌كه‌ بنرێته‌ په‌رله‌مان.

له‌ئێستادا ته‌نها ماوه‌ی دوو رۆژی ماوه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه‌وه‌ كه‌ به‌حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر ناوده‌برێت پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ بنێردرێته‌ په‌رله‌مان، به‌ڵام پێده‌چێت ناردنی پرۆژه‌كه‌ بكه‌وێته‌ دوای سه‌ری ساڵی نوێ و حكومه‌تی نوێی عیراق پرۆژه‌كه‌ بنرێته‌ په‌رله‌مان.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket