riklam

لێدوانێكی تره‌مپ نرخی نه‌وت به‌رزده‌كاته‌وه‌

ئابوری 01:17 PM - 2019-12-13
.

.

دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئه‌مریكا و چین له‌ ئیمزاكردنی رێككه‌وتنێكی بازرگانی نزیكبوونه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش بوه‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به‌ڕێژه‌ی له‌ 1% .

ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، لێدوانه‌كه‌ی رۆژی 12-12-2019،ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه‌ رایگه‌یاندبوو ئه‌مریكا و چین له‌ ئیمزاكردنی رێككه‌وتنێكی بازرگانی نزیكبونه‌ته‌وه‌، پێشبینی زیادبونی داخوازی نه‌وتی لای بازرگانانی نه‌وت له‌جیهاندا دروستكرد و به‌هۆیه‌وه‌ نرخی نه‌وتی خاو له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا یه‌ك به‌رزبووه‌وه‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆش نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان 48 سه‌نت به‌رزبووه‌وه‌و گه‌یشته‌ 64.20 دۆلار، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا 42 سه‌نت به‌رزبووه‌وه‌و گه‌یشته‌ 59.18 دۆلار.

PUKmedia رۆیته‌رز


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket