riklam

ئه‌نجامی كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كانی كه‌ركوك و راپه‌ڕین راگه‌یه‌ندرا

ی.ن.ک‌‌ 10:53 PM - 2019-12-12
.

.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و ئه‌نجامی كۆتایی  كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كانی كه‌ركوك و راپه‌ڕینی راگه‌یاند.

له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا، رزگار عه‌لی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، رایگه‌یاندوه‌:"دوا به‌ دوای راگه‌یاندنی كۆتایی كۆنفره‌نسی مه‌ڵبه‌نده‌كان، بۆ كاندیدانی سه‌ركه‌وتوو بۆ چواره‌مین كۆنگره‌ كه‌ ده‌نگی پێویستییان به‌ده‌ست هێنابوو، دوای وردبینی كردنی ده‌نگه‌كانی گشت كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان، له‌ كۆنفره‌نسی مه‌ڵبه‌نده‌كانی (٢٤ ی راپه‌رین) و (٢ی كه‌ركوك) بۆ كۆنگره‌، راده‌گه‌یه‌نین".

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" به‌ هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو و نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌سه‌ر وته‌كه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال كه‌ ده‌ڵێت (سه‌روه‌ریمان مانه‌وه‌مان گه‌شه‌كردنمان به‌نده‌ به‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌)".

 

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket