عه‌فرین.. تائێستا توركیا 150 هه‌زار دار زه‌یتوونی له‌ناو بردووه
ریپۆرتاژ 07:02 PM - 2019-12-12.
جارێكی دیكه تاڵان وبڕۆیی به‌رهه‌می زه‌یتونی جوتیارانی شاری عه‌فرین دێته‌وه سه‌ر باس، به‌رپرسه دیاره‌كانی حكومه‌تی توركیاش دان به‌و راستییه‌دا ده‌نێن و نایشارنه‌وه كه به‌رهه‌می زه‌یتونی ئه‌و ناوچه‌یه له‌رێگه‌ی سوپای توركیا‌و به‌هاوكاری گروپه چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كان پاش داگیركردنی ناوچه‌كه له‌ساڵی 2018 و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا، ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كرێت.
به‌نزیكه‌ی 20 ملیۆن دار زه‌یتوون له‌شاری عه‌فریندا هه‌یه، كه موڵكدارێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌ڵكی ره‌سه‌نی شاره‌كه كه كوردن، به‌پێی ئاماره‌كانی شاره‌زایانی ئابووری و ئه‌ندازیارانی كشتوكاڵی، به‌رهه‌می ساڵانه‌ی ده‌گاته 270 هه‌زار ته‌ن زه‌یتون، نزیكه‌ی 55 هه‌زار ته‌ن رۆنی زه‌یتوونی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
به‌پێی ئاماره‌كان، رێژه‌ی رواندنی داری زه‌یتون له‌شاری عه‌فرین له 20%ی كۆی زه‌یتونی هه‌موو سوریایه، له‌ئاستی وڵاتی سوریاش شاری عه‌فرین یه‌كه‌مه، به‌راورد به‌و رووبه‌ره پچووكه، دار زه‌یتوونێكی زۆر له‌و شاره‌دا بوونی هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی شاره‌كه له‌لایه‌ن سوپای توركیا‌و چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه، دۆخی جوتیاره‌كانی شاری عه‌فرین و ناوچه‌كه به‌ته‌واوی پێچه‌وانه بۆته‌وه، به‌شێكی زۆری جوتیاره‌كان به‌هۆی ئه‌و هه‌لومه‌رجه نه‌خوازراوه‌و هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوا، شاره‌كه‌یان به‌جێهێشتووه‌و ئاواره بوون.
په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته، چه‌له‌نگ عومه‌ر، شاره‌زا له ئابووری له‌سوریا، رایگه‌یاند: جوتیاره‌كان زیانێكی زۆریان له به‌رهه‌می زه‌یتون كردوه، فرۆشی به‌رهه‌می رۆنی زه‌یتون كه هی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی شاره‌كه‌ن، له‌ساڵی رابردوودا گه‌یشته 150 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی، به‌ڵام له‌و بڕه پاره‌یه ته‌نها 50 ملیۆن دۆلار گه‌یشتۆته ده‌ست خاوه‌نه‌كانیان.
چه‌له‌نگ راشیگه‌یاندوه: له وه‌رزی ڕنینه‌وه‌ی زه‌یتوون، سوپای توركیا‌و چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانی 100 ملیۆن دۆلاریان ده‌ستكه‌وتووه، ئه‌و میلیشیا چه‌كدارانه له‌و وه‌رزه‌دا جوتیاره‌كان ناچار ده‌كه‌ن كه به‌نرخێكی هه‌رزان به‌رهه‌مه‌كانیان بفرۆشن، بۆ نموونه: ته‌نه‌یه‌ك زه‌یتون كه 16 كیلۆگرامی تێدایه، به 20 دۆلار به بازرگانه‌كانی نزیك له‌خۆیان فرۆشراوه، به‌ڵام له‌بازاڕه‌كاندا نرخه‌كه‌ی به 60 دۆلار ده‌فرۆشرێت.
شاره‌زا ئابوورییه‌كه‌ی سوریا ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، سوپای توركیا‌و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانیان، چه‌ندین رێگای تریان گرۆته به‌ر له‌دژی جوتیارانی ناوچه‌كه، وه‌ك سه‌پاندنی باج، ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئه‌و دار زه‌یتوونانه‌ی كه خاوه‌نه‌كانیان ئاواره بوون و له شوێن و ماڵی خۆیان هه‌ڵكه‌نراون.
ته‌نانه‌ت میلیشیا چه‌كداره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی تر دزی له‌جوتیاران ده‌كه‌ن، به‌زۆر ده‌بن به‌هاوبه‌شی جوتیاره‌كان، به‌مه نیوه‌ی داهاتی فرۆشی به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ خۆیان ده‌دزن.
به‌پێی لێدوانی چه‌له‌نگ شاره‌زای ئابووری، 295 ئامێری گوشینی زه‌یتون له شاری عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری هه‌یه، نرخی هه‌ندێكیان ده‌گاته 200 هه‌زار دۆلار، جوتیاره‌كان ناچار بوون كه نیوه‌ی داهاتی فرۆشی به‌رهه‌مه‌كانیان بده‌ن به میلیشیا چه‌كداره‌كان، نه‌وه‌ك ئامێره‌كانیان له‌لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌وه بدزرێن و زیانی گه‌وره‌یان لێ بكه‌وێت، چونكه پێشتر ئه‌و ئامێرانه له‌چه‌ند شوێنێك تاڵان كرابوون.
بێجگه له‌و زیانانه، چه‌كداره‌كان دار زه‌یتوونه‌كان ده‌بڕنه‌وه و به‌كاری ده‌هێنن بۆ خۆ گه‌رم كردنه‌وه.
به‌پێی خه‌مڵاندنی ده‌سته‌ی باڵای كشتوكاڵ له رۆژئاوا، ژماره‌ی ئه‌و دار زه‌یتوونانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و گروپ و میلیشیا چه‌كدارانه‌وه بڕاونه‌ته‌وه گه‌یشتۆته 150 هه‌زار دار زه‌یتوون.
خاوه‌نی دار زه‌یتوونه‌كان ده‌گێڕنه‌وه: چه‌كداره‌كان به‌چه‌ند شێوه‌یه‌ك باجیان خستۆته سه‌رمان، سه‌رانه، باجی چوونه ژووره‌وه بۆ ناو بێستانه‌كانمان، باجی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانمان و گه‌یاندنیان بۆ ئامێره‌كانی گووشین، دواجار باجی فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانمان له رۆنی زه‌یتوون.
خاوه‌ن دار زه‌یتوونه‌كان رایانگه‌یاندوه، چه‌كداره‌كان رێگه‌ناده‌ن به‌رهه‌مه‌كانیان له رۆنی زه‌یتوون هه‌نارده‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده‌و حكومه‌تی سوریا بكه‌ین، ته‌نها ده‌یانه‌وێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بازرگانانه بكه‌ین كه سه‌ر به‌وڵاتی توركیان، ئه‌و بازرگانانه به‌رهه‌مه‌كانیان له‌رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی هاوسنوور له‌گه‌ڵ شاری عه‌فرین كه به (ده‌روازه‌ی چڵه زه‌یتوون) ناسراوه بۆ توركیا ده‌گوازنه‌وه.
كاتێكیش جوتیاره‌كان بیانه‌وێت رۆنی زه‌یتوون هه‌نارده‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده یان حكومه‌تی سوریا بكه‌ن، ناچار ده‌كرێن به‌پێدانی باج به چه‌كداره‌كان.
له‌ماوه‌ی رابردوودا، له‌ناو په‌رله‌مانی توركیادا، به‌رپرسانی حكومه‌تی توركیا دانیان به‌وه‌دا ناوه كه ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر به‌رهه‌می رۆنی زه‌یتوونی جوتیاره‌كانی شاری عه‌فریندا.
ئۆناڵ تشیفكیوز جێگری سه‌رۆكی حزبی گه‌لی كۆماری توركیای ئۆپۆزسیۆن رایگه‌یاندبوو، میلیشیاو چه‌كداره‌كانی هاوپه‌یمانی توركیا كاری دزینی رۆنی زه‌یتوونی ناوچه‌كانی شاری عه‌فرینیان ئه‌نجامداوه، به‌رێگه‌یه‌كی ناشه‌رعی گواستیویانه‌ته‌وه بۆ توركیا، په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به‌حزبی دادپه‌روه‌ری و گه‌شه‌سه‌ندن ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه‌و به‌كارێكی ره‌وای زانیوه بۆ وڵاته‌كه‌ی.
ساڵێك زیاتره كه توركیا ده‌ستیكردوه به‌هه‌نارده‌كردنی رۆنی زه‌یتوونی دزراوی سوریا بۆ ئه‌وروپا، به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی، توركیا بڕوانامه‌ی شوێنی به‌رهه‌م هێنانی رۆنه‌كه‌یان ساخته كردوه، رۆژنامه‌كه ئاماژه‌شی داوه به‌وه‌ی كه توركیا له‌هه‌نارده كردنی زه‌یتوون ته‌نها بۆ وڵاتی ئیسپانیا نزیكه‌ی 19 ملیۆن یۆرۆی ده‌ستكه‌وتووه.
PUKmedia ئاژانسه‌كان
و: عومه‌ر ڕه‌شید
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25