كۆنگره‌و خه‌می گشتی خه‌ڵك
ی.ن.ک 04:22 PM - 2019-12-12.
دواكه‌تنی كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له واده‌ی خۆیداجگه‌له‌وه‌ی باس وخواس وئاریشه‌یه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناو بوه وێردی سه‌رزاری ناو ئه‌ندام وڕێكخستنه‌كان ، بوه خه‌مێكی سه‌ره‌كی نێوه‌ندی سیاسی وشه‌قامیش به‌گشتی، ترسی ئه‌و نێوه‌ندانه هه‌ریه‌كه‌یان به‌ئاراسته‌یه‌ك ده‌یڕوانی، نه‌یاره‌كان زه‌ماوه‌ندی خۆشی وسه‌ركه‌وتنیان ده‌گێڕاو دۆسته‌كانیش شین وڕۆڕۆی نه‌مانی ئه‌و نیمچه دیموكراسیه‌یان بو كه‌له‌سایه‌ی ئه‌و هێزه‌دا له كوردستان هاتۆته‌ئاراوه،سه‌ره‌نجام سه‌ركردایه‌تی بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و دڵخۆشكه‌ره‌وه‌یداو ئۆمێدی گه‌ڕانده‌وه دڵی خه‌ڵكی به‌وه‌ی مادام یه‌كێتی هه‌یه ده‌بێ له‌ئاست متمانه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا بێ وبه‌پێی قۆناغی ئێستای ژیان وگوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان خۆی نوێ بكاته‌وه‌وكۆنگره‌یه‌ك ببه‌ستێ كه‌هه‌موو باڵ وئاراسته‌و گروپه‌كان له‌ژێر چه‌تری خۆیدا بكاته‌وه‌و په‌یامی چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی مام به‌جێ بێنێ.
ئاسایی ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌ر حیزبێك له یه‌كێك له قۆناغه‌كانی خه‌باتی سیاسی‌دا له‌ئاست كێشه‌ناوخۆییه‌كانیدا لاوازبێت وبه‌رگه‌ی ئه‌و پێشكه‌وتنه سیاسیه ،كۆمه‌ڵایه‌تیه، جیهانبینیه نه‌گرێت وله‌پرۆسه‌ی سیاسی دوابكه‌وێت ،به‌ڵام ئاسایی نابێت ئه‌گه‌ر حیزبێكی وه‌ك یه‌كێتی خاوه‌نی هه‌زاران شه‌هیدو ده‌ستكه‌وتی مه‌زن و سه‌روه‌ری مێژوویی وخه‌باتێكی نه‌پساوه بكه‌وێ و حوكمرانی زۆنێك له‌ده‌ست بدات كه‌نیوه‌ی زیاتری خه‌باتگێڕو دۆست ولایه‌نگرو هه‌وادری بن،ئاسایی نابێت ئه‌گه‌ر هێزێك خاوه‌ن بیرۆكه‌ی په‌رله‌مان وداهێنه‌ری دیموكراسی وئازادی بێت كه‌چی به‌یه‌كجاری متمانه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌ده‌ست بدات ، ئاسایی نابێت حیزبێكی وه‌ك یه‌كێتی پێشمه‌رگه‌كانی خاوه‌ن ده‌یان وسه‌دان داستانی قاره‌مانێتی وگیانفیدایی بن له خاكێك كه خوێنیان بۆ ڕشتوه نه‌توانن له نه‌خشه‌ڕێگای سیاسه‌تی كوردستاندا ڕۆڵیان هه‌بێ وئاینده‌ی وڵاته‌كه‌یان مسۆگه‌ر بكه‌ن.
خه‌می خه‌ڵك، یه‌كێتیه‌كان دۆست وئه‌حبابه‌كانی له‌ودابو كه یه‌كێتی نه‌توانێت كۆنگره‌ببه‌ستێ وبه‌رنامه‌و دیدی ئه‌ندامانی بخرێته په‌راوێزی حوكم وخه‌ون وهیوای به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگه بپوكێته‌وه‌وله‌لیستی پارته‌سه‌ركه‌وتوه‌كانی هه‌ڵبژاردندا له ڕیزبه‌ندی پیشی پێشه‌وه‌وه بچینه دواوه‌ی دواوه، خه‌می ئێمه و هه‌موو هه‌ڤاڵانمان له ناوه‌وه‌و له‌ده‌ره‌وه ئه‌وه‌بو كه یه‌كێتی ده‌ره‌قه‌تی ئه‌و كێشمه كێشم وئاریشه ناوخۆییانه‌ی نه‌یه‌و دڵی نه‌یاره‌كانی خۆش بكا‌و دیسان كۆنگره دوابخاته‌وه،خه‌می ئێمه خه‌می هه‌موو خه‌ڵك له‌وه به‌رجه‌سته بو كه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌توانێ ئه‌و ئه‌ركه مێژووییه‌ی جێبه‌جێ بكات، ڕه‌نج به‌خه‌سار بین وهه‌رێمه‌كه‌مان له‌سایه‌ی تاك وحیزب وتاك به‌رنامه‌دا بچێته قۆناغێكی نه‌خوازراو و ئازادی دیموكراسی له‌ده‌ست بده‌ین.
بریاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌م هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی ڕه‌واندینه‌وه، ده‌مینێته‌وه جورئه‌تی هه‌ڤاڵان وئه‌ندامانی كۆنگره كه هه‌یبه‌تی خۆیان فه‌رزبكه‌ن ویه‌كێتی نوێ بكه‌نه‌وه به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ خواستی سه‌رده‌م ودیدی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی یه‌كبگرێته‌وه‌و متمانه به‌سه‌ركردایه‌تیه‌كی شایسته ببه‌خشن وڕێز له‌و سه‌ركرده‌و فه‌رمانده تێكۆشه‌رو ئازایانه بنێن كه ئێستا له قۆناغه‌كانی ڕابردودا یه‌كێتیان به‌ڕێوه‌بردوه.
PUKmedia بورهان ئه‌مین/ ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25