riklam

له‌ساڵی داهاتوه‌وه‌ هه‌رێم نه‌وت راده‌ستی سۆمۆ ده‌كات

ئابوری 03:52 PM - 2019-12-12
.

.

به‌پێی ناوه‌ڕۆكی رێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌رێم و ناوه‌ند له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان رۆژانه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ ده‌كات.

سامر غه‌زبان جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ كاروباری وزه‌ كه‌هاوكات وه‌زیری نه‌وته‌ سه‌باره‌ت به‌رێكه‌وتنه‌ نوێیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌كۆی ئه‌و 450 هه‌زار به‌رمیله‌ نه‌وته‌ی ده‌یفرۆشێت، 250 هه‌زاری راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ ده‌كات.

 وتیشی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه‌ ناوه‌ڕۆكی رێكه‌وتنه‌كه‌ وه‌ك خۆی جێبه‌جێبكات و له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی فیدراڵ پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌و شایسته‌ داراییه‌كان ره‌وانه‌ ده‌كات.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket