riklam

كوشتنی ژنان له‌ ئه‌ڵمانیا بوه‌ته‌ دیارده‌

ژنان‌ 12:07 PM - 2019-12-12
.

.

"ئایا ئەڵمانەکان بایەخ بەتاوانی کوشتنی ژنان ئەدەن؟"بەم ناونیشانەی سەرەوە ڕۆژنامەنوس "کلۆدیا بیکر"لەڕۆژنامەی"WELTplus"دا سەبارەت بە تاوان  و دیاردەی کوشتنی ژنان لەئەڵمانیا نوسیویەتی: هەموو رۆژێک ژنێک بەدەستی مێرد یان هاوڕێ کۆنەکەی لەئەڵمانیا دەکوژرێ..!! پیاوانی ئەم ولاتە لەکاتی سەرهەڵدانی ناکۆکی و ململانێکاندا لەهەوڵدایە ژنەکەی یان هاوڕێکەی یان هاوسەرە کۆنەکەی بکوژێ!! بەتەنیا لەساڵی 2017 دا 147 ژن بەو شێوەیە لەئەڵمانیا گیانیان لەدەستداوەو بونەتە قوربانی.

ئەم ڕۆژنامەنووسە باس لەو حاڵەتانە دەکات کاتێک ململانێ و ناکۆکی نێوان هاوسەرەکان یان تەنگ پێهەڵچنین و ئازاردانی دوای جیابونەوە قوڵدەبێتەوە بەشێوەیەک کەلای زۆرێک لەپیاوان وایە ئەو ئازاری جیابونەوەیە تەنیا بەمردنی ژنەکە نەبێت بیرناچێتەوە, ئەم بیرکردنەوەیەش دەبێت هۆی ڕودانی  کارەساتی دڵتەزین..

لەجەوهەردا گوزارشتێکە بڕوابوون بەکراوەیی وپێکەوە ژیان دەخاتە ژێر پرسیارەوەو شۆک بوونێک دروستدەکات کە لەتوانادا نەبێت هەست و سۆزی بەرامبەر ڕاگرێت.

bara171124_002_frauen_01g.jpg

"ئەگەرچی ئەڵمانیا وڵاتێکی دیموکراسیەو لەسەر بنەمای عەدالەتی کۆمەڵایەتی بنیاتنراوەو ئەزمونی دیموکراسی تیایدا نمونەیەکی جوانی حوکمڕانی ئەم سەردەمەیەو یاسای زۆر بەهێزو جوان لەبەرژەوەندی ژنان لەدەستوردا دارێژراوەو نزیکەی ١٠٠ ساڵە ژنان مافی دەنگدانیان هەیە، بەلام هێشتا مافەکانی ژنان وەک پێویست دابین نەکراوەو چەندین ڕێکخراوی  ئەڵمانی ژنان کار بۆدابینکردنی مافەکانیان دەکەن و لەزۆر شوێن هێشتا جیاوازی ژنان و پیاوان بونی هەیە تەنانەت هەندێکجار لەکرێی کارکردنی رۆژانەشدا جیاوازیان هەیە.

ئەمە جگە لەوەی ڕاپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان سەلماندویانەو ڕونیانکرددۆتەوە کەزۆربەی زۆری پۆستە باڵاکان بەچاوپۆشین لەمێرکل و چەن بەرپرسیکیتر بەلام زۆرێک لە پۆستەکان بۆ پیاوان قۆرخکراوەو تەنانەت لەڕێژەی بەشداربوونی پەرلەمانیشدا بەشداری ژنان لە پاشەکشەدایە."


PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket