riklam

پان پانێڵێنە

بابەتی گۆڕاو 04:27 PM - 2019-12-11
.

.

پان پانێڵێنە
_مۆڵەتی بێ مووچەت بۆ چی یە کوڕە شیرینەکەم؟
+قوربان گیان لە عەریزەکەدا عەرزم کردووی،منیش وەکو سێ براکە ئەچم خەباتی ڕێکخراوەیی ئەکەم
-چۆن چۆنی؟! ئادەی تێم بگەیەنە
+تۆ با جارێ بڕۆم عەلادینەکە بکوژێنمەوە نەوەکو زەرەرێکی تر بدات
-مەڕۆ وەرە ..وەرە قسەم بۆ بکە بزانم
+قسەی ناوێ گەورەم.منیش ئیتر لەمەولا خوو ئەدەمە پانێڵ و بڕۆ بەخێر ھاتی
-جا لێی ئەزانی ڕۆڵە؟!
+لێزانینی بۆ چی یە،خۆ حیزب ھەڵناوەشێنمەوە
-کوڕی باوکم ئەمە سنعاتەو سەبەتە.بە ھەموو کەس ناکرێ .ئەوەڵەن ئەبێ کۆنە وەزیری یەکێتی بی
+یان ڕاوێژکارێکی زۆر خۆمانە
_ڕەحمەت لە باوکت ،ئینجا زۆر زۆر موسەقەفانە ببی بە پارتی
+بۆ ئەوەی ڕێکخراوێکت بۆ دابمەزرێنن
-رێکخزاوەکەش پێنج ئەوەندەی ھەڵەبجە بوجەی بۆ بەربدەنەوە
+تۆش ساڵی یەک دووجار بە ناوی پانێڵەوە سوراو و سپیاو بۆ ئەم وەزعە ناشیرینە بکەی
-چ تەوریی؟
+ دێیت بە رەسمیى برا شیرینەکەی خۆت دەعوەت ئەکەی بفەرموێ موداخەلە بکات
-شەرتە عەیبی نەبێ؟
+نا...ھەر ڕیشی ھێشتبێتەوە بەسە
-من براکەی ناڵێم قەلەمون.مەبەستم موداخەلەکەیە.شەرتە موداخەلەیەکی بێ عەیب و عار بێ؟
+نەخێر بەگم. چونکە تۆش لە پانێڵی داھاتووی ئەودا لە دھۆک دەعوەتێندراوی بۆ موداخەلە
_ھەتیو زۆڵ تۆ ئەم شتانە لە کوێوە ئەزانی؟
+ئوستاز گیان من لەوسەری ھاتوومەتەوە
_ئەوسەری؟؟..ئەوسەری کوێ یە؟
+پانێڵەکەی ئیتاڵیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket