riklam

بافڵ تاڵەبانی: یەكێتییەكی بەهێز بنیاد دەنێینەوە

ی.ن.ک‌‌ 04:23 PM - 2019-12-11
.

.

 بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند: سەركەوتنی كۆنفرانسی ئۆرگانەكان جۆشدانەوەی گیانی یەكێتیی بوونمان بوو كە هەموومان تیایدا سەركەوتوو بووین، دەشڵێت: پێكەوە یەكێتی ناو یەكێتیی و بەیەك دەست چەپكە گوڵەكە مام دەپارێزین، یەكێتییەكی بەهێز بۆ كوردستانێكی بەهێز بنیاد دەنێینەوە.  

بافڵ تاڵەبانی لەبارەی سەركەوتنی كۆنفرانسی مەڵبەندەكانەوە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا رایگەیاند: سەركەوتنی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان سەركەوتنی یەكێتییەكان بوو، یەكێتیی خستەوە سەر شاڕێی نوێبوونەوە.

دەشڵێت: سوربوونی هەڤاڵانمان بۆ بەستنی كۆنگرە ئەو راستییەی سەلماندەوە كە هەموومان پەرۆشی یەكێتییەكی نوێین، سەركەوتنی كۆنفرانسی ئۆرگانەكانیش جۆشدانەوەی گیانی یەكێتیی بوونمان بوو كە هەموومان تیایدا سەركەوتووبووین. لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە: لەم بۆنەیەدا تەئكید دەكەمەوە دەست لەناو دەست لەگەڵ كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگەی دێرین و كەمئەندامان و زیندانیانی سیاسی و رێكخستنەكان و تێكۆشەران و ئەندامان و دڵسۆزان و هەڤاڵەكانمان، پێكەوە یەكێتیی ناو یەكێتیی و بەیەك دەست چەپكە گوڵەكە مام دەپارێزین، یەكێتییەكی بەهێز بۆ كوردستانێكی بەهێز بنیاد دەنێینەوە و ڕۆحی شەهیدانمان و هەڤاڵ مام جەلال-یش ئاسودە دەكەین.

PUKmedia 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket