riklam

شاناز برایم ئەحمەد: ئەندامانی یەكێتی سەلماندیان پێشەنگن

ی.ن.ک‌‌ 07:29 PM - 2019-12-10
.

.

بەبۆنەی كۆتایی هاتنی كۆنفرانسی مەڵبەند و كۆمیتەكانەوە شاناز برایم ئەحمەد پەیامێكی ئاڕاستەی هەڤاڵانی بەشداربوو كرد، كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

بەبۆنەی كۆتایی هاتنی كۆنفرانسی مەڵبەند و كۆمیتەكانەوە جارێكی تر لەناخی دڵمەوە پیرۆزبایی لەهەموو هەڤاڵانی بەشداربوو دەكەم، هەمووتان بەبراوە دەزانم  ئەوە ئێوەن كە سەلماندتان سەرمەشقی نوێبونەوە و گۆڕانكاری یەكێتین.. ئێوەن كە بوونە پێشەنگ..
هەر ئێوە بوون یەكێتیتان لە كاتی تەنگانەدا پاراست و هەر ئێوەشن كە یەكێتی دەگەیێننەوە لوتكە.. ئێوە بوون كۆڵتان نەدا و دڵنیام هەر ئێوەشن كۆڵ نادەن تا یەكێتی دەكەینەوە یەكێتیەكەی جاری جاران..
 

هەڤاڵانی بەڕێز

دەستی ماندوونەبوونتان دەگوشم ڕێزم بۆ شەونخونیتان هەیە بەو بەشدارییە فراوانە و ووشیارییە سیاسیەتان بۆ دۆست و دوژمن سەلماندتان قەڵای ئێمە شورەی پشتمان سەنگەرمان هێزی گەلە و ی ن ك ڕابەرمان..
 ئەوەی ئێوە كردتان كارێكی بێ وێنەبوو كە لەمێژوودا جێگایەكی بەنرخ و زێڕین دەگرێت و ڕۆحی مامی گەورە و سەرجەم شەهیدان ئارام دەكات
لەكۆتاییدا دەڵێم هەڤاڵانی دڵسۆز، بەهیوام سەركردایەتی پەیامی دڵسۆزی هەموو ئێوەی سەربەرزی پێگەیشتبێت و رێز لە خەون و خواست و دەنگ و ئاواتەكانتان بگرێت.

بەرەو كۆنگرە
بەرەو لوتكە
بەرەو نووێبوونەوە


شاناز برایم ئەحمەد
10-12-2019


PUKmedia  تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket