riklam

ھێزێکی غەیبیی

بابەتی گۆڕاو 05:53 PM - 2019-12-10
.

.

ھێزێکی غەیبیی
لەوە ئەچێ ھێزێکی غەیبیی زوو زوو بەم زاتانە وابڵێ:
*بە ئەمریکی بڵێ تا ئەتوانی پارەیان لە قنگ دەربێنە ئەم خلیجییانە ھەر ئەوەیان قابیلە
*بە موختەبەر بڵێ باوکەکەی باوکمی سێ مانگی تریش ئەم نەخۆشەم بۆ بخولێنەرەوە
*بە تەئریخ بڵێ ئاممان وریای خۆت بە ھەقیقەتت لەدەم دەرنەھێنن
*بە سایەقی ماتۆڕ بڵێ دەی ئافەرم جنێوێکی مزری تر بۆ قەبری مردووەکانت حەڵاڵ کە
*بە ھەستی نەتەوایەتی بڵێ زۆر زل و قەڵەویت ،نەختێ خۆت ڕەشیق بکە
*بە حکومەتی ھەرێم بڵێ خوام لەوخوایەی ھەقت ھەبێ بەسەر سلێمانی یەوە
*بە شارەوانی بڵێ واز لە گەڕەکی سەرچیمەن و قەزازەکان بێنە ،چاویان دەرئەھات ملیان ئەشکا
*بە کاربەدستانی بەغا بڵێ دەست خۆش،وا لەو شەعبە بکەن بە سەدام بڵێن ڕەحمەت لە کفن دز
*بە موعارەزە بڵێ ئافەرم شانی خۆتان بۆ میللەت ئارداوی مەکەن
*بە مریشکە ئێرانییەکە بڵێ ترست نەبێ ،بەئارەزووی خۆت لاسایی قاز بکەرەوە
*بە تەلەفزیۆنی کوردی بڵێ یەک بەرنامەی مەعقول پێشکەش بکەی لێت عاجز ئەبم
*بە خوێندنی باڵا بڵێ توخنی توێژینەوەی زانستی نەکەوی،گڵاوە وەک چڵکی سەگ
*بە زاکیرەی کورد بڵێ ئاوا جوانیت،شەوان ھیچ نەخۆی .

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket