riklam

حاكم قادر: براوه‌ی پڕۆسه‌كه‌ یه‌كێتییه‌

ی.ن.ک‌‌ 01:20 PM - 2019-12-10
.

.

حاكم قادر حه‌مه‌ جان لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 1 ی ڕێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌ركه‌وتنی كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كانی ڕایگه‌یاند.

وتیشی: براوه‌ی پڕۆسه‌كه‌ یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه‌ و هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ كاندیده‌ ده‌رچووه‌كان ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌و كاندیدانه‌ش ده‌خوازم كه‌ نه‌یانتوانیوه‌ سه‌ر بكه‌ون.

ڕاشیگه‌یاند: په‌رۆشی كادیر و لایه‌نگره‌كانمان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ نیشانه‌ی دووباره‌ نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه‌ و ده‌بێت هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال كار بكه‌ین كه‌ فه‌رموویه‌تی: مانه‌وه‌مان و سه‌روه‌رییمان و گه‌شه‌سه‌ندنمان پابه‌نده‌ به‌ سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ده‌بێت هه‌نگاوی جدیتر بنێین بۆ به‌ستنی كۆنگره‌، له‌باره‌ی بانگهێشتكردنی میوانان بۆ كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان حاكم قادر حه‌مه‌جان وتی: ده‌زگای هه‌ڵبژاردن بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ ده‌دات و ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه‌ گرنگه‌ به‌ستنی كۆنگره‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه‌.

  PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket