ده‌نگێ له‌نێوان سه‌ركرده‌و به‌ڵادا
بیروڕا 12:30 PM - 2019-12-10.
له‌و ساته‌ی به‌په‌لاماری بۆمبایه‌كی ئه‌تۆمی، ژاپۆن شكستی خۆی له جه‌نگی دووه‌می جیهاندا راگه‌یاند، بۆچوونێكی به‌هێز له‌ناو رایگشتیدا هاته‌ئارا كه به‌ڵێ ئێمه جه‌نگمان دۆڕاند، به‌ڵام ده‌شێ به په‌نابردن بۆ ئه‌قڵ و هه‌ژموونی ژیری له‌بری جه‌نگی سه‌ربازی، هه‌یمه‌نه‌یه‌كی به‌هێز به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مان و پاشان كۆی وڵاته زلهێزه‌كانیشدا بخوڵقێنین.
ئیلهامی ئه‌م هه‌سته جوانه كه بریتیه له‌په‌نابردن بۆ ئه‌قڵ و ژیری، نمونه‌یه‌كی جوانه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌ك تا ده‌گاته دامه‌زراوه و لایه‌نه‌كان به سیاسییه‌كانیشه‌وه، له‌پێناو هه‌نگاونان به‌ره‌و پرۆسه‌ی خۆبونیادنانه‌وه له دوای هه‌ر نوشست و شكستێك. دیارترین حیزبیش كه له هه‌موو ساتێ پتر پێویستی به‌و پرۆسه‌یه هه‌یه، بریتییه له یه‌كێتی و ڕێبه‌ر و سه‌ركرده‌كانی.
پرسیاره‌كه لێره‌دایه، یه‌كێتی بۆ ده‌توانێ له‌ناو گلانی ئه‌سپی شۆڕشی ئه‌یلول و شه‌وه ده‌یجوره‌كانی دوای هه‌ره‌س، ببێته ڕووناكییه‌ك بۆ بوژاندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و هێزی پێشمه‌رگه‌ش بنێرێته‌وه چیاكان، به‌ڵام وێڕای ئه‌و ئایدۆلۆژیایه‌ی هه‌یه‌تی كه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانیتردا زۆرترین شه‌هید و قوربانی له خه‌باتی شاخ داوه، له گۆڕه‌پانی ململانێی مه‌ده‌نیدا رۆژبه‌رۆژ له‌به‌رامبه‌ر حیزبێكدا كه پارتییه پاشه‌كشه بكات؟ له‌كاتێكدا یه‌كێتی به به‌راورد له‌گه‌ڵ پارتی، زۆر زیاتر بایه‌خی به‌دیموكراسی و چه‌مكه‌كانی مافی مرۆڤیش داوه؟. بۆ ڕاستی ئه‌م دوو بۆچوونه‌ش، پاشه‌كشه‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی (1992 تا 2018) و بایه‌خدانی به‌دیموكراسی و ڕاده‌ربڕینیش (وێڕای بایه‌خی فاكته‌ری جیۆگرافیا) له زۆنی سه‌وز به به‌راورد له‌گه‌ڵ زۆنی زه‌رد، دوو به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گرن. ***
لێره‌دا جێی هه‌ڵوێسته‌یه، ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی نوێی یه‌كێتی ده‌بێ ئه‌و هه‌قیقه‌ته بزانن كه هه‌ڵبژاردنی سه‌ركرده بۆ ئێستا و ئاینده‌یان گرنگه، مه‌رجه‌كانی (له‌شساغی) و (ده‌ستپاكی) تا ده‌گاته ژیری و هه‌ڵگری هزری ستراتیژی، ده‌بێ ببنه پێوه‌ر بۆ كاندیدكردنی سه‌ركرده‌كانیان، ئه‌گه‌رچی هه‌ژموونی كوتله‌ش زاڵ بێ، هێشتا هه‌ر ئه‌ندام كۆنگره‌یه‌ك ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌قڵ و ویژدانی خۆی له‌كاتی ده‌نگداندا بكاته دادوه‌ر.
ئێستا له كوردستانی باشور، بوونی سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌ستپاك و تێكۆشه‌ر له‌بواری هزری ستراتیژیدا كه له ژیاندا مابن و بۆ ئێستای یه‌كێتی پێویستن، به‌ده‌گمه‌ن هاوشێوه‌ی (فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد) ده‌بینرێ. به‌نده كه ماوه‌ی (5) ساڵ و رۆژگارێ له‌مه‌وبه‌ر كارم له‌گه‌ڵدا كردووه، هه‌ڵسه‌نگاندنم بۆ ئه‌و پیاوه ئه‌وه‌یه كه لوتكه‌ی به‌رزی ئه‌ده‌ب و حورمه‌ت و ده‌ستپاكییه، مرۆڤێكی ستراتیژیسته كه ساڵانێكی درێژی ژیانیشی له خه‌باتی شاخدا بردۆته‌سه‌ر، بۆ به‌شداربووانی كۆنگره‌ی یه‌كێتی كه نوێنه‌ری ده‌نگده‌رانیانن، هه‌م ئه‌ركه هه‌م شانازی كه پارێزگای له مانه‌وه و سه‌رخستنی ئه‌م سه‌ركرده خاوێن و تیكۆشه‌ر و خاوه‌ن هزرانه‌دا بكه‌ن.
ده‌نگدان و هه‌ڵكشانی پێگه‌ی ئه‌م مرۆڤه ستراتیژیستانه، بۆ هه‌موو حیزبێكی كوردی پێویسته، لێكه‌وته‌كانی هه‌ڵكشانی كوالیتی سه‌ركردایه‌تی حیزبه سیاسییه‌كان، كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا و ژیانی هه‌ر هاوڵاتییه‌كی ئه‌م هه‌رێمه ده‌بێت، چونكه حیزب و سیاسییه‌كان كۆی جومگه هه‌ستیاره‌كانی كۆمه‌ڵگایان كۆنتڕۆڵ كردووه. به‌راوردكردنی ژینگه‌ی ئێمه كه سه‌ركرده‌یه‌كی (ده‌ستپاك، خاوه‌ن هزر و ستراتیژ) بێته ڕێبه‌ری حیزب و پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، له‌گه‌ڵ دۆخێك‌دا كه سه‌ركرده‌كانی ته‌نها له خه‌یاڵی سه‌رمایه و كۆمپانیا و بازرگانی نه‌وت و بردنه‌پێشه‌وه‌ی ئه‌ولاده‌كانیان بن، زۆر بابه‌تێكی هه‌ستیاره بۆ چاره‌نووسی كۆی هاوڵاتیانی كۆمه‌ڵگاش.
به‌كورتی هه‌ر ده‌نگده‌رێك به لێپرسراوێتییه‌كی ویژدانی و ئه‌خلاقییه‌وه، به‌ئاسانی ده‌توانێ له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا، ده‌نگ به مرۆڤێكی ستراتیژیشت و تێكۆشه‌ر و ده‌ستپاك بۆ سه‌ركردایه‌تی خۆی بدات كه ژیان و بژێوی و به‌رێوه‌بردنی كاروباره‌كانی هاوڵاتیان و كۆمه‌ڵگاكه‌ی له‌ئه‌ستۆدایه، ئێستاش تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی به‌شداربووانی كۆنگره‌ی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه، ئایا ویژدان و هه‌قیقه‌ت ده‌كه‌نه پێوه‌ر بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركرده سیاسییه‌كان یاخود به مانه‌وه و هێنانه‌پێشه‌وه‌ی هه‌ندێ به‌ڵا، ده‌مانخه‌نه زه‌لكاوی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێ سیاسه‌تبازه‌وه؟
د.كارزان محه‌مه‌د
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26