riklam

رزگار عه‌لی بۆ PUKmedia : جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌رده‌وامه‌

ی.ن.ک‌‌ 10:54 AM - 2019-12-10
.

.

جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگی كاندیده‌كانی كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان به‌رده‌وامیی هه‌یه‌و سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ماوه‌ی 24 سه‌عات كات ده‌درێت به‌ كاندیده‌كان بۆ ئه‌وه‌ی تانه‌ بگرن.

رزگار عه‌لی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: تائێستا جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌چه‌ند مه‌ڵبه‌ندێك به‌رده‌وامیی هه‌یه‌و له‌دوای پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیده‌ ده‌رچووه‌كان له‌ لایه‌ن مه‌ڵبه‌نده‌كانه‌وه‌ بۆ ده‌زگای هه‌ڵبژاردن، ته‌نها 24 سه‌عات كات ده‌درێت به‌ كاندیده‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر تانه‌یان هه‌یه‌ تانه‌ بگرن.

وتیشی: چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مڕۆ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان كۆتایی بێت و پاش ئه‌و كاته‌شی ده‌درێت به‌كاندیده‌كان بۆ تانه‌كانیان ده‌زگای هه‌ڵبژاردن به‌ ره‌سمی ناوی كاندیده‌ ده‌رچووه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌.

دوێنێ دووشه‌ممه‌ 9-12-2019 كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك دواقۆناغی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆنگره‌ ئه‌نجامدراو پرۆسه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش به‌ڕێوه‌چوو.


PUKmedia دیار عه‌بدولستار شارباژێڕی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket