riklam

وەزیری رۆشنبیری: چالاكییەكانی حكومەتی فیدراڵ پشكی هەرێمی تێدابێت

ئەدەب وهونەر 09:59 AM - 2019-12-10
.

.

بەمەبەستی گرنگی دانی زیاتر بە گەنجان و لاوان ئەنجامدانی كاری هاوبەش لە نێوان هەردوو لا  رۆژی 9-12-2019، حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان  بە ئامادەبوونی بەشێك لە بەرێوبەرە گشتییەكانی وەزارەت پێشوازی كرد لەوەفدێكی بەرێوبەرایەتی گشتی كاروباری هەرێمەكان و پارێزگاكان لەوەزارەتی وەرزش و لاوانی حكومەتی فیدراڵ كە پێكهاتبوو لە تاڵب سابر موسلیم بەرێوبەری گشتی كاروباری هەرێمەكان وپارێزگاكان و  بەرێوەبەری گشتی چاودێری زانستی وەفدی یاوەری.

لەمدیدارەدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندی و پێویستی هەماهەنگی نێوان وەزارەتی رۆشنبیری هەرێم و وەزارەتی وەرزش و لاوانی عیراق كرا.

وەزیری رۆشنبیری و لاوان بۆ وەفدی میوانی رونكردەوە كە ئەمان ئامادەی ھەموو كارێكی ھاوبەشن كەلەبەرژەوەندی كەرتی گشتیدابێ و لاوانی عیراق بەبێ جیاوازی لێی سودمەندبن.

 هەر لەمیانی گفتوگۆكاندا ئاماژەی بەگرنگی ئەم هەماهەنگییەی نێوانیانی كرد و رایگەیاند  پێویستە كار و چالاكییە دەرەكیەكان كە حكومەتی فیدراڵ پێیان هەڵدەستێ لە ناردنە دەرەوە و بەشداری پێكردنی وەرزشوانان و لاوان حكومەتی هەرێمی لێ بێبەش نەكرێت هاوكات تیشك خرایە سەر چەند خاڵێك بۆ باشتر كردنی ئەم پەیوەندیە و بەرەو پێشبردنی، ئەمەش بەكاری هاوبەش و پێكەوە كاركردن دەكرێت

لای خۆشیەوە بەرێوبەری گشتی كاروباری هەرێمەكان وپارێزگاكان  سڵاو رێزی وەزیری وەرزش و لاوانی عیراقی بە وەزیری رۆشنبیری گەیاندوو سوپاسی ئەم پێشوازیەی وەزیر و وەزارەتی كرد و رایگەیاند ئەوان ھاتوون بۆ ئەوەی لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی ھەرێمی كوردستان كاری ھاوبەش و پلانی ھاوبەش دابڕێژن. 

لەوبارەیەوە وتی: ئێمە دەمانەوێ سود لەئەزموونی هەرێمی كوردستان وەربگرین لە پرۆگرامی 2020 پێكەوەهاوكار و هەماهەنگبین و كاری هاوبەش ئەنجامبدەین. لەكۆتاییدا هەردولا جەختیان لەپەیوەندییەكان وئەم دیدارانە دووبارەببنەوەو، ئاماژەش بەوەدرا لەدیداری ئایندەدا پڕۆژەو كاری هاوبەش بخەنە بواری جێبەجێ كردن.

PUKmedia تایبەت

59.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket