riklam

هۆڵەندا.. لە یادی ژەنەراڵی پایزدا فیلمێك نمایشدەكرێت

تاراوگە‌‌ 09:05 AM - 2019-12-10
.

.

یانەی كوردیی میدیا لە هۆڵەندا لە یادی ژەنەراڵی پایزدا فیلمی (من هێشتا نامۆم)  نمایشدەكات.

سەعات 14:30 دەقیقەی رۆژی یەكشەممە 15-12-2019، لەیادی شاعیر محەمەد عومەر عوسمان ناسراو بە ژەنەڕاڵی پایز ، یانەی كوردیی میدیا لە هۆڵەندا، رۆژێكی تایبەتی بۆ مەرگی شاعیر رێكخستووە، كە تێیدا هونەرمەند كیا عەزیز فیلمی من هێشتا نامۆم، بۆ یەكەمجار نمایش دەكات، دەربارەی ژیانی شاعیری ژەنەڕاڵی پایز ئامادەكراوە و دواتریش نووسەر د. مەریوان وریا قانع، باسێك لەسەر شاعیر پێشكەش دەكات.

یادەكە لە شاری ئەمستردام لەم ناونیشانە ساز دەكرێت‌:

Adres: Buurthuis de meevaart, Balistraat 48a,  1094 JN Amsterdam

بۆ پەیوەندیكردن و بەشداریی كردن دەتوانن پەیوەندی بەم ئیمەیڵ و ژمارانەوە بكەن:

ئالان ئەمین: 0655873577

ئیبراهیم عەلی سەعید: 0645262337

مەبەست جەعفەر:  0683826334 

سەردار فەتاح: 0684950807 

یان ئیمەیل ئەدرێسی میدیا

[email protected]

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket