riklam

قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌م كۆنگره‌یه‌ وێستگه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتییه‌ له‌سه‌ر رێبازی چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ی مام

ی.ن.ک‌‌ 11:10 PM - 2019-12-09
.

.

دوای به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو، قوباد تاڵه‌بانی، له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی یه‌كێتییه‌كان كردووه‌و ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌شی به‌ وێستگه‌یه‌كی گرنگی سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی وه‌سفكردووه‌ بۆ نوێبوونه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی له‌سه‌ر رێبازی چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ی مام، ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌نده‌كان و پێشتریش كۆمیته‌ و مه‌كته‌به‌كان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ هه‌موو یه‌كێتی و بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی دڵیان به‌ یه‌كێتییه‌وه‌ په‌یوه‌سته‌. ئه‌م ده‌سكه‌وته‌ له‌ هه‌موو هه‌ڤاڵان و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی پیرۆز بێت.

ئه‌م كۆنگره‌یه‌ وێستگه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتییه‌ له‌سه‌ر رێبازی چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ی مام، كۆنگره‌ی رێكخستنه‌وه‌ی توانا و وزه‌كانی یه‌كێتییه‌، كۆنگره‌ی به‌هێزكردنی یه‌كێتیی ناو یه‌كێتییه‌. له‌ هه‌مووی گرنگتر كۆنگره‌ی ئاشته‌وایی و گێڕانه‌وه‌ی هیوایه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی گله‌یی دۆستانه‌یان له‌ یه‌كێتی هه‌یه‌. یه‌كێتی پێویستیی به‌ هه‌موومانه‌ و با هه‌مووشمان به‌بێ جیاوازی تێبكۆشین بۆ سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی چواره‌م و ئه‌مه‌ش رێگایه‌كه‌ بۆ ئاسوده‌كردنی رۆحی شه‌هیده‌كان و روحی رابه‌ڕ و سه‌ركرده‌ی مه‌زنمان سه‌رۆك مام جه‌ڵال كه‌ هه‌موو ژیانی خۆی به‌ یه‌كێتی به‌خشی. وه‌ك مام فه‌رموویه‌تی سه‌روه‌ریمان، مانه‌وه‌مان و گه‌شه‌سه‌ندمان به‌نده‌ به‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه.

ئیتر بۆ پێشه‌‌وه‌‌
به‌‌ره‌‌و كۆنگره‌‌ی چواره‌‌م
به‌‌ره‌و‌ نوێ بوونه‌‌وه‌

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket