riklam

زوبێر عوسمان: كۆنفرانسی مەڵبەندی سلێمانی بەسەركەوتوویی كۆتاییهات

ی.ن.ک‌‌ 07:31 PM - 2019-12-09
.

.

سەرۆكی لیژنەی كۆنفرانسی مەڵبەندی سلێمانی  كۆتایی كۆنفڕانسی مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی راگەیاند و ئامار و داتا و زانیاریی خستەڕوو.

زوبێر عوسمان سەرۆكی لیژنەی كۆنفرانسی مەڵبەندی سلێمانی لەكۆتایی كۆنفڕانسی مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانیدا رایگەیاند: سوپاسی برایانمان لە بەرگری فریاكەوتن و هێزی ئەمنی و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی كرد كە هاوشانی برایانی چاودێر ماندوبن.

باسی لەوەشكرد: لیژنەی كۆنفرانس لە سەعات 7ی سەرلەبەیانیەوە ئامادەبون و تا ئێستا چاودێرو سەرپەرشتیارین تا نمونەیەكی جوانی هەڵبژاردن نیشان بدەین بەشێوەیەكی شەفاف.

زوبێر عوسمان وتیشی: بۆ كۆنفرانسی مەڵبەندی سلێمانی 971 دەنگدەر هەبوو، 264 ‌ ئەندامی  ئەنجومەنی مەڵبەندی سلێمانی بوون كە 23 ئەندام نەهاتبون بۆ دەنگدان، 293 لیستی مەكتەبەكان 42 ئەندامی دەنگدەر نەهاتون بۆ دەنگدان، لەلیستی ئەندامانی حكومەت 68 ئەندامی دەنگدەر هەبون، بەڵام 6 ئەندام نەهاتون بۆ دەنگدان.

ئەوەشی وت: هەروەها لیستی كۆمیتەكانی سەربەمەڵبەندی سلێمانی 347 ئەندامی دەنگدەری هەبوەو  3 دەنگدەری نەهاتوە بۆ دەنگدان، بەكۆی گشتی 74 ئەندامی دەنگدەر نەهاتون بۆ دەنگدان، هەروەها رێژەی بەشداری هەڤاڵان 93% زیاتر بوە.

ئەمڕۆ كۆنفرانسی سەرجەم مەڵبەندەكانی یەكێتی كۆتاییهات و بڕیاریشە رۆژی 21ی كانونی یەكەمی 2019 یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆنگرەی چوارەمی خۆی ئەنجام بدات.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket