riklam

ڤانکوڤەر.. سیمینارێك لەسەر ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت

تاراوگە‌‌ 07:09 PM - 2019-12-09
.

.

لەسەر داواکاری گروپی چالاکوانانی سەربەخۆی ڤانکوڤەر و هاوکاری رێکخراوی ماڵی کوردی ڤانکوڤەر ، رۆژی شەممە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاوی  ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و ڕەوەندی کوردی ڤانکوڤەر سیمینارێك لە ژێرناونیشانی ( رۆژئاڤا قەڵایەك لە بەرگری ، سەکۆیەك بۆ کۆکردنەوەی ئازادیخوازانی جیهان ) بۆ خاتوو کەژاڵ حەمە ڕەشید چالاکوانی مافی مرۆڤ و ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد ( کەنەکە ) بەڕێوەچوو .

 سەرەتا محەمەد ڕانیەیی بەرپرسی ماڵی کوردی ڤانکوڤەر بەخێر هاتنی ئامادەبووانی کرد وپاشان بەرنامە و تەوەری سیمیناری بۆ بەشداربووان ڕوونکردەوە .
 ئەندامی کەنەکە خاتوو کەژاڵ لەسەرەتای باسەکەیدا تیشکی خستە سەر گەشتەکەی بۆ رۆژئاوا و بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی جیهانی ڕوبەڕووبوونەوەی داعش کە لە مانگی تەمووزی 2019 لە شاری عاموودای سوریا بەسترا و پاشان پوختەی سیمینارە کەی لەچەند بابەتێکدا گەڵاڵە کرد کە بریتی بوون لە جوگرافیا و پێکهاتەکانی رۆژئاوا ، بیرۆکەی دەسەڵاتی خۆسەری  ، دامەزراندنی دادگای نێودەوڵەتی لە ڕۆژئاوا و پشتیوانیکردنی ڕۆژئاوا لەلایەن ئازادی خوازان و چەپ و فیمنستەکانی جیهانەوە ، ئەم باسانە ئەندامی کەنەکە بەتێروتەسەلی و بە بەکارهێنانی ڤیدیو و سلاید بۆ ئامادەبووان ڕوونکرایەوە .

لە تەوەریکی تردا ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد ( کەنەکە ) ئاماژەی بە ئەزموون و سەرکەوتوویی سیستەمی خۆسەری کرد لە بواری خزمەتگوزاری و پاراستنی مافی مرۆڤ بەگشتی و یەکسانی لە نێوان نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانی رۆژئاوا و بەشداری بەرچاوی ژنان لە خۆبەڕێوبەرییەدا .

کێشەی دیلەکانی داعش و خێزان و مناڵەکانی داعش لە کەمپەکانی ڕۆژئاوا و بەتەنگەوە نەهاتنی وڵاتەکانی ئەوروپا و جیهان بۆ دانانی دادگایەكی نێودەوڵەتی لەسەر خاکی ڕۆژئاوا بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو هەزاران دیلانەی داعش بەشێکی گرنگی سیمینارەکە بوو .

لە کۆتایی سیمینارەکەدا دەرگای گفتوگۆ و پرسیار لەبەردەم ئامادەبواان کرایەوە و خاتوو کەژاڵ حەمە ڕەشید ، بەڕاشکاوی وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە  .

لەکۆتاییدا ئامادەبووان خۆشحاڵی خۆیان بۆ بەسەرکردنەوەیان لەلایەن کۆنگرەی نەتەوەیی کورد نیشاندا و خوازیارن ئەو جۆرە کۆڕو کۆبوونەوانە لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندی نێوان کەنەدا و ئەوروپا و پارچەکانی کوردستاندا بەردەوام بێت . دواتر خاتوو کەژاڵ حەمە ڕەشید لە کۆتایی سیمینارەکەدا خۆشحاڵی خۆی بۆ دیداری چالاکوانان دەربڕی و سوپاسی رێکخراوی ماڵی کوردی ڤانکۆڤەرشی کرد بۆ ئەرك و رێکخستنی سیمینار .

جێی ئاماژەیە رۆژی دواتر کەژاڵ حەمە ڕەشید ئەندامی کەنەکە بەیاوەری هەڤاڵ کۆگان لە سەنتەری کوردیش کۆمینێتی توڕونتۆ و مەسعود هاشمی چالاکوانی سەربەخۆی ڤانکوڤەر سەردانی سەندیکای کریکارانی بریتش کۆڵۆمبیا  BCGEU کرد لەلایەن سەرۆکی سەندیکا ستافنی سیمس  و پۆڵ فینچ  بەڕێوبەری دارایی سەندیکا بەگەرمی پێشوازییان لێکرا ، لەو دیدارەدا سەندیکای کرێکاران بەرخۆدان و سەرکەوتنی هێزەکانی ڕۆژئاوا لە شەڕی دژە تیرۆر بەرزنرخاند ، ئیدارەی سەندیکا ئامادەیی خۆشیان بۆ هاوکاری و پشتیوانی ڕەوەندی کوردی ڤانکۆڤەر و هەر کارێکی تر پەیوەند بە گەلی کوردەوە بێت نیشانداو بڕی 10 هەزار دۆلاریشیان وەکو کۆمەك و یارمەتی بۆ ڕۆژئاوا کۆکردەوە .

PUKmedia عوسمان عەلی ، کەنەدا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket