riklam

پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان بەردەوامە

ی.ن.ک‌‌ 04:51 PM - 2019-12-09
.

.

پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ كۆنفرانسی 17 مەڵبەندەكەی یەكێتیی لەكەشێكی ئازادانەو دیموكراسیانەدا بەڕێوەچوو، پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكانیش لەلایەن لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی كۆنفرانسەكانەوە لەمەڵبەندەكان بەردەوامە.

ئەمڕۆ 9ی كانونی یەكەمی 2019، بۆ دیاریكردنی ئەندامی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆنفرانسی مەڵبەندەكان لە 17  مەڵبەند لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان و بەغدا بەڕێوەچوو.

لەكۆنفرانسەكەشدا پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی كاندیداكان و دیاریكردنی ئەندامانی كۆنگرە بۆ هەر مەڵبەندێك لەسەعات 8ی بەیانییەوە دەستپێكردو تا سەعات 3ی پاشنیوەڕۆی لەكەشێكی دیموكراسیدا پرۆسەكە بەردەوامبوو.

لەئێستاشدا لەسەرجەم مەڵبەندەكان پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان دەستپێكردوەو چاوەڕوان دەكرێت تا چەند سەعاتی داهاتوو پرۆسەكەی جیاكردنەوەی دەنگەكان كۆتای پێبێت.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket