وه‌زاره‌تی شه‌هیدان: كار بۆ به‌نه‌ته‌وه‌یی ناساندنی جینۆساید ده‌كه‌ین

وه‌زاره‌تی شه‌هیدان: كار بۆ به‌نه‌ته‌وه‌یی ناساندنی جینۆساید ده‌كه‌ین


9/12/2019 16:21:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم  له‌باره‌ی به‌نه‌ته‌وه‌یی ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی كورد.

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌............

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لە روژی جیهانی كۆمەڵكوژیدا پشت بەستوو بە رێكەوتی رێگریكردن لە كۆمەڵكوژی ساڵی 1948 ، نەتەوە یەكگرتووەكان لە ساڵی 2015 رۆژی 9/كانوونی یەكەمی، هەموو ساڵێكی وەكو رۆژی جینوساید دیاری كرد.

ئەگەر سەرنجێك بدەینە ماددەی دووەمی ئەو رێكەوتننامەیە، پێناسەیەكی روونی كۆمەڵكوژی كردوە و بنەماكانی دەست نیشان كردوە، هەر لەم ماددەیەدا ئەم كردارانەی خوارەوەی وەكو جینوساید دیاری كردوە:

•    كوشتنی بەكۆمەڵی ئەندامانی كۆمەڵێك.

•    پێگەیاندنی زیانی جەستەیی و رۆحی مەترسیدار بە ئەندامانی كۆمەڵێك.

•    پابەند كردنی كۆمەڵێك بە ئەنقەست بۆ كۆزەرانێك كە مەبەست لێی لەناوبردنی دارایی تێكرا یان بەشێكی بێت.

•    گرتنە بەری رێو شوێنێك لە دژی كۆمەڵێك بەمەبەستی رێگە گرتن لە وەچە نانەوە

•    گواستنەوەی منداڵان لە كومەڵەیەك بۆ كۆمەڵەیەكی تر.

رێكەتنەوەكە ئەنجام دانی كۆمەڵ كوژی لە سەردەمی ئاشتی و شەردا بە جینۆساید ناو بردوە.

ئەگەر ئاورێك لەو كۆمەڵكوژیانە بدەینەوە كە رژێمی لەناوچووی بەعس و دواتریش تاقمی تێرۆرستی داعش دژی گەلی كوردستان كردویانە، سەرجەم بنەماكانی جینوسایدی لەخۆ گرتووە هەر لە ونكردن و بێسەروشوێن كردنی 182 هەزار ئەنفال و 8000 بارزانی و 5000 قوربانی كیمیابارانی هەڵەبجە و لێساندنەوەی ناسنامە و قركردن و لەناوبردنی زیاتر لە 20000 كوردی فەیلی، كە لەسەردەمی  رژێمی بەعسی لەناوچوو لە عێراقدا لە دژی گەلی كوردستان ئەنجام دراوە و دواتریش لەبن پەردەی ئیسلامدا رێكخراوی تیرۆرستی داعش چەندان كومەڵكوژی لە دژی كوردانی ئیزیدی و پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینەكانی تر ئەنجامدا، دەبینین سەرجەم ئەو توخمانەی لەخۆ گرتوە كە رێكەتنامەكەی نەتەوە یەگرتووەكان دەستنیشانی كردوون,

هەر بەپێی ماددەی یەكەمی ئەو رێكەوتنە ئەو ولاتانە پابەند كراون كە جینوسایدیان تێدا كراوە بۆ رێگەگرتن لە دووبارە نەبوونەوەی جینوساید، بەلام بەداخەوە لە دوای ئەو هەموو جینوسایدكردنەی بەسەر گەلی كوردستاندا هات دەبینین جارێكیتریش گەلی كوردستان كۆمەڵ كوژ كرا و بە هەزاران كەس بوونە قوربانی،  لە گۆڕی بەكۆمەڵ جینوساید كران و لەسەر ماڵ و حالی خۆیان دەركران و كچ وژنانی كوردانی ئیزیدی بە سەبایا بران و دەربەدەر كران.

لەكاتێَكدا ئێمە وەكو وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان كە بەرگری كاریین لە مافی قوربانیانی جینوسایدی لە كوردستان، سەری رێز لە ئاست قوربانیانی جینوسایدی گەلەكەمان دادەنەوێنین، داواكارین نەتەوە یەكگرتوەكان و نێوەندە نێودەولێیەكان پرسی جینوسایدی گەلی كوردستان  بناسێنن  و كار بكەن بۆ دوبارە نەبوونەوەی تاوانی لەم جۆرە و راپێچ كردینی تاوانباران بۆبەردەم دادگای نێو دەوڵەتی و بە سزا گەیاندنیان و هەوڵَدان بۆ پابەند كردنی ئەنجام دەران بۆ قەرەبوو كردنەوەی شایستەی قوربانیان و كەس وكاری قوربانیان، كاركردن بۆ پێكهێنانی دادگایەكی تایبەت هاوشێوەی دادگای روندا و كوشتنی رەفیق الحریری، بۆ سزادانی تاوانبارانی جینوسایدی كوردانی ئیزیدی وپێكهاتە نەتەوەیی و ئاینەكانی تر لە عێراقدا.

هەر لەم رۆژەدا داوا لە حكومەتی عێراق دەكەین بۆ رێگە گرتن لە دوبارە بوونەوەی جینوساید لە عێراقدا بچێتە پاڵ ولاتانی ئەندام لە دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی و ئیمزا لەسەر رێكەتننامەی بنەرەتی روما بكات.

ئێمە وەكو وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان تەئكید لە خزمەتكردن و بەپێرەوە هاتنی داخوازی و پێداویستی كەس وكاری شەهیدان دەكەینەوە، بۆ دابینكردنی گوزەرانێكی شایستە كە لە ئاست ئەو قوربانیانەدا بێت كە بۆ بەدی هێنانی ئەمرۆی كوردستان داویانە، بۆیە لە كارنامەی 4 ساڵی وەزارەتمان وێرای كاركردنی بەردەواممان بۆ زیاتر خزمەت كردنی كەس  وكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و دەستەبەر كردنی مافە دارایی و یاساییەكانیان، كار دەكەین بۆ بەنێو نەتەوەیی ناساندنی جینوسایدی گەڵەكەمان و بەبەڵگە كردنی ئەو تاوانانە و پاراستنی بەڵگە بەردەستەكان و كۆكردنەوەی ئەو بەڵگانەی كە پەیوەستن بەو تاوانانە و خستنە بەردەم ئەو دادگایانەی كار لەسەر پرسی دادپەروەری و گێرانەوەی ماف بۆ ماف خوراوان دەكەن لە دونیادا.

لە كۆتاییدا وەكو وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان سور بونی خۆمان بۆ بەرگری كردن لەمافە قانونی و داراییەكانی قوربانیانی جینوسایدی گەلەكەمان دوپات دەكەینەوە، هیوادارین لەو  رۆژەدا گەلەگەمان و هیچ گەلێكی تری دونیا نەبێتە قوربانی جینوساید.

درود بۆگیانی قوربانیانی جینوساید لە هەموو دونیا و قوربانیانی  جینوسایدی گەلەكەمان بەتایبەتی.


PUKmedia وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان

وێنە هەواڵ
  • image04
  • راماڵینی بەفر لەڕێگەی بۆتێ-زینووی دۆڵی شاورێ

  • image04
  • چین.. له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 1000 قه‌ره‌وێڵه‌یی دروستده‌كرێت

  • image04
  • داڤۆس.. كۆبوونەوەی سەرۆك كۆمار لەگەڵ ئەمینداری ناتۆ

  • image04
  • وەفدی باڵای یەكێتی و یەكگرتوو لەكۆبوونەوەدا

  • image04
  • رۆژنامەنووسانی PUKmedia یادی 17 ساڵەی دامەزراندنی سایتەكەیان كردەوە

  • image04
  • پێشمه‌رگه‌ی دێرین ئه‌حمه‌د زاگه‌ كۆچی دوایی كرد

  • image04
  • هەڵواسینی وێنەی هونەرمەندی خوالێخۆشبوو ( ئاسۆ عومەر سوارە) لەچایخانەی شەعب

  • image04
  • هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی به‌رده‌وامه‌


                                           

دانیمارك... سەردانی باڵیۆزخانەی عیراق


ڕۆژی سێشەممە  ( ٢٠٢٠-١-٢١ ) وەفدێكی کۆمەڵە و ڕێکخراوە جۆراو جۆرەکانی دانیمارك بە نوێنەرایەتی ڕەوەندی عیراقی کە لە چوارچێوەی یەکێتیەکەدا کار دەکەن بە مەبەستی پیرۆزبایی و دەست بەکاربوو...


  دانیمارك..كۆنگرەی ئەنجومەنی ژنان بەڕێوەچوو
  كەنەدا.. سیمینارێك دەربارەی خۆپیشاندانەكانی عیراق بەڕێوەدەچێت
                                           

44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە


44 ساڵ لەمەوپێش كتێبخانەیەك بوە روناككەرەوەی شاری سلێمانی، پرشنگی رەنگاوڕەنگی بەهەموو لایەكی شاردا نەخشاند و پەیامی زانست و رۆشنبیری پێبوو، ئەویش كتێبخانەی پەیامە، ئەم كتێبخانەیە دەكەوێتە...


  لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
  عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە
                                           

كچان دڵیان لەسەر مەزارگەكان دەكەنەوە

مەزارگەی شێخ و پیاوچاكانی هەرێم، دەبێتە شوێنی پاڕانەوە و بە مرازگەیشتی ئەو ژن و كچانەی هانایان بۆ دەبەن، یاخود بۆ چارەسەری كێشە كۆمەڵایەتییەكانیان دەچنە مەزارگە ناودارە...


  په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی نێوان دایك و باوك و منداڵه‌كانیان
  سه‌رۆك كۆمار لە داڤۆسەوە عیراق ده‌باته‌وه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی


کاریکاتێر