riklam

‎سه‌عدی پیره‌: یه‌كێتی له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی كێشه‌كانه‌

ی.ن.ک‌‌ 02:56 PM - 2019-12-09
.

.

ئه‌مڕۆ 9-12-2019، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ شاری هه‌ولێر پێشوازیكرد له‌ هاكان كاراچای كونسوڵی گشتی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان و محه‌مه‌د ئه‌رشه‌ن جێگری كونسوڵی گشتی توركیا. 

له‌ دیدارێكی نێوان هه‌ردوولادا سه‌ره‌تا كونسوڵی گشتی توركیا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌ هه‌نگاوه‌كانی پڕۆسه‌ی ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌ بڕیاره‌ له‌ 21ی ئه‌م مانگه‌ ببه‌سترێت و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كاره‌كانی كۆنگره‌ خواست .

‎له‌ ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر توندو تۆڵكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه‌، هاوكات تیشكخرایه‌ سه‌ر دواین گۆڕانكارییه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ .

‎ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خوازیاری چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌و گرفته‌ سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه‌یه‌ له‌ ڕێگه‌ی دیالۆگی ئاشتیانه‌و له‌یه‌كتر گه‌یشتنی لایه‌نه‌كان له‌ پێناو سه‌قامگیری سیاسی و ئاسایشی زیاتر بۆ هه‌موو لایه‌ك.

 وتیشی: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماده‌ی هه‌موو هه‌ماهه‌نگی و ئاسانكارییه‌كه‌ بۆ هێنانه‌كایه‌ی كه‌شێكی له‌باری پڕ له‌ ئاشتی بۆ گفتۆگۆی لایه‌نه‌كان.

PUKmedia فۆتۆ: ده‌رباز ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket