riklam

كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ندی شه‌نگال كۆتایی هات

ی.ن.ک‌‌ 01:06 PM - 2019-12-09
.

.

كه‌مێك پێش ئێستا كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ندی شه‌نگال كۆتایی هات و 36 كاندید كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی 8 ئه‌ندامی كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتی.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ رێبوار ستار ئه‌ندامی سه‌رپه‌رشتیاری كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان له‌مه‌ڵبه‌ندی شه‌نگال به‌ PUKmedia ی  راگه‌یاند: پرۆسه‌ی ده‌نگدانی مه‌ڵبه‌ندی شه‌نگال به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش به‌ڕێوه‌چوو و له‌ئێستاشدا پرۆسه‌كه‌ كۆتایی هات.

وتیشی: ته‌نها له‌مه‌ڵبه‌ندی شه‌نگال 36 كاندید كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی 8 ئه‌ندامی كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌دوای سه‌عات 3ی پاشنیوه‌ڕۆوه‌ ده‌ست به‌جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌كرێت.


PUKmedia دیار عه‌بدولستار شارباژێڕی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket