دواجار كاروانی به‌ره‌و كۆنگره كه‌وته رێ ..!
ی.ن.ک 10:31 AM - 2019-12-09.
دوا جار كاروانی به‌ره‌و كۆنگره كه‌وته رێ، له‌نێو ده‌نگه ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌كاندا و جارێكی تر پرۆسه‌ی نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌نگاوی بۆنراو خۆشبه‌ختانه هه‌نگاوه‌كان هه‌نگاوی سه‌ركه‌وتنه و ئه‌و ده‌نگه دلێره‌یه كه ده‌بێته وه‌ڵامێكی بوێرانه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێره‌و له‌وێ گره‌ویان له‌سه‌ر ئاڵۆزییه‌كان ده‌كرد و وه‌ك هه‌میشه‌ش وتوومانه بیریان چوبۆوه كه یه‌كێتیی نێشتمانیی كوردستان،یه‌كێتییه‌كه‌ی ره‌وانشاد مام جه‌لال .. ئه‌و یه‌كێتییه‌ی مه‌شخه‌ڵی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مانی بۆ شه‌وه‌زه‌نگی نیشتمان داگیرساند و ئه‌و یه‌كێتییه‌ی به فره منبه‌ری دامه‌زراوه و هه‌رگیز نابێت و ناكرێته هزرێكی تاكڕه‌وی دۆگمایی و دانسقه‌یی و په‌سه‌ندی خۆی له ده‌ست نادات، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پاش مامی مه‌زن جۆرێك له ململانێ و دیالۆگی گه‌رمی تێكه‌وت وه‌لێ ئه‌م جۆره پرۆسانه لای یه‌كێتی هه‌روا بووه و به‌و ململانێیانه‌شه‌وه جوان بووه و دواجاریش هه‌ر به تۆكمه‌یی و یه‌كڕیزی ماوه‌ته‌وه له ژێر باڵ و هزری بیرمه‌ندی سیاسی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و رابه‌ری گه‌وره‌ی كورد ( مام جه‌لال )دا. شیاوه ئه‌م ماوه‌یه هه‌ریه‌ك لای خودی خۆیه‌وه پێداچوونه‌وه‌ی به هه‌ڵوێست و خوێندنه‌وه ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌كانی خۆیدا كردبێته‌وه و گه‌یشتبێته ده‌م پردی به‌یه‌ك گه‌یشتن له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ری جیاوازدا و له ژێر ساباته فراونه‌كه‌ی یه‌كێتیدا هه‌نگاو به‌ره‌و كۆنگره‌ی یه‌كێتی ده‌نێن .. چون هه‌موو چه‌قبه‌ستنێك تاك ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌و بڕوایه‌ی كه خود له گه‌شه‌كردن وه‌ستاوه و له بازنه‌یه‌كی دۆگمایی نابیناییدا ده‌خولێته‌وه. هه‌ربۆیه گرنكه هه‌مووان بزانین ئه‌م كۆنگره حزبیه بۆچیه و حزب چ ئامراز و هۆكارێكه و ئامانج له چیدایه، مامی مه‌زن فه‌رمووی بۆچی یه‌كێتی؟ ئێستاش بۆچی كۆنگره‌ی یه‌كێتی؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه پێویسته هه‌موو ئه‌ندامان، به وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌وه بچنه كۆنگره‌وه و كۆكیش بن له‌سه‌ر یه‌كڕیزی و توند و تۆڵبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌ر وه‌ك له مه‌رج و راسپارده‌كانی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا هه‌یه كه حزب ئامرازه و به‌پێێ سیسته‌می مۆدێرن و به‌رنامه و په‌یڕه‌وی خۆی كارده‌كات دوور له‌هه‌ر شێوازێكی كوێرانه‌ی (سه‌ربه) و باڵباڵێنی كوشنده. چون له شێوازی باڵباڵێنی كوشنده‌دا ئه‌ندامان ئازادییه‌كانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و ده‌بنه كۆیله‌یه‌كی گوێڕایه‌ڵی نه‌گه‌یوو و تێنه‌گه‌یشتوو، لێره‌شه‌وه حزب ناسنامه‌ی مۆدێرن و شارستانی خۆی له ده‌ست ده‌دات و له ناوه‌وه‌یدا ده‌بێته حزبێكی دیكتاتۆری و كلاسیكی دواكه‌وتوو، كه هه‌رگیز ئه‌م شێوازه له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیه چونكه به گشتی ئه‌ندامه‌كانی له زۆربه‌ی توێژه رووناكبیره‌كانی كۆمه‌ڵن و په‌روه‌رده‌ی هزری سه‌ركرده‌ی مه‌زن ( مام جه‌لال )ن موتوربه‌ن به ئایدیای سۆشیال دیموكرات كه ئه‌مه بۆخۆی شۆڕشێكی فیكری درێژ خایه‌نه و تا ئێستا نموونه‌یه‌كی پێشكه‌وتووخوازه له كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپاشدا، مامی مه‌زنمان له وه‌لامی ئه‌و پرسیاره‌ی یه‌كێتی دوای مام جه‌لال؟ زۆر به‌راشكاوانه ئاماژه به پرۆسه‌كه ده‌كات ئه‌وانه‌ی دوای مام یان یه‌كێتی به‌ره‌و گه‌شه‌كردن و گۆڕانكاری مه‌زنتر ده‌به‌ن و هه‌موو ئه‌و كه‌م وكوڕیانه‌ش كه پێشتر نه‌توانراوه چاره‌سه‌ر بكرێن، چاره ده‌كرێن یان به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و گه‌شه‌كردنه چه‌ق پێده‌به‌ستن و دواجار ئه‌وه‌ی توانای رێبازی یه‌كێتی نیه و ناتوانێت له كاروانه‌كه‌دا بمێنێته‌وه ده‌رده‌چیت. ئه‌مه رێبازی یه‌كێتی و كاروانی یه‌كێتییه و دواجار هه‌ڵگرانی بیروباوه‌ڕی یه‌كێتی و سۆشیال دیموكرات به‌پێی هه‌ل و مه‌رجه‌كانی گۆڕه‌پانی كوردستان و هه‌رێمایه‌تی سیاسه‌تی گونجاو ده‌كه‌ن و یه‌كێتی وه‌ك پارتێكی سۆشیال دیموكراتی مۆدێرنی ماوه به‌سه‌رنه‌چوو له مه‌زنیدا ده‌یهێڵنه‌وه، له هه‌مان چاو پێكه‌وتندا ئاماژه به بنكه‌ی فراوان و به‌هێزی یه‌كێتی ده‌دات كه هه‌میشه دینه‌مۆی گۆڕانكاری و وزه‌ی یه‌كێتین، ئه‌ویش هێزی خانووه قوڕه‌كانه، ئه‌و هێزه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی له پێناودا دامه‌زراو پاش مامیش یه‌كێتی به گه‌رانه‌وه‌ی بۆ هێزی خانووه قوڕه‌كان و خزمه‌تگوزاری خانووه قوڕه‌كان و بژێوی خانووه قوڕه‌كان ده‌بێته‌وه به‌و یه‌كێتییه‌ی پێشڕه‌وایه‌تی هه‌موو گۆڕانكارییه‌ك ده‌كات .. به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن.
هیوا سه‌رهه‌نگ / هۆڵه‌ندا
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
05:20 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
02:17 PM - 2024-04-22
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
11:02 AM - 2024-04-22
قوباد تاڵەبانی: پارێزەری ئازادی کاری رۆژنامەگەری دەبین
09:32 AM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22 -
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
کوردستان 02:17 PM - 2024-04-22 -
سەرۆکایەتی هەرێم رێزلێنان بە PUKMEDIA دەبەخشێت
کوردستان 12:05 PM - 2024-04-22 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
کوردستان 11:02 AM - 2024-04-22 -
پیرۆزباییەکان بۆ رۆژی رۆژنامەگەری کوردی
کوردستان 10:42 AM - 2024-04-22 -
پێشانگای بزووتنەوەی رۆژنامەگەری ژنان-ی تابان گەرمیانی دەکرێتەوە
کوردستان 09:41 AM - 2024-04-22