riklam

پەرلەمان: لەهەرێم حاڵەتی تەڵاقدان زۆر زیادیكردوە

ژنان‌ 10:23 PM - 2019-12-08
.

.

لیژنەی ژنانی پەرلەمان دانبەوەدا دەنێت كە بەپێی ئامارە رەسمییەكان لەهەرێم حاڵەتەكانی تەڵاق بەڕێژەیەكی زۆرە بەرزبوەتەوەو بڕیاریانداوە بەدواداچونی جدی بۆ ئەو پرسەو هۆكارەكانی بكەن.

لیژنەی ژنانی پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتوەتە PUKmedia، ئاماژەی بەوەداوە كە بەدواداچوون بۆ بەرزبونەوەی رێژەی حاڵەتەكانی تەڵاق لەهەرێم دەكەن، دەشڵێت:بەمەبەستی تاووتوێكردن و بەدواداچوون بۆ ئەو فەتوایەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم لەبارەی حوكمی سەركەوتنی ژنان بەتەنها لەگەڵ شوفێری تاكسی و حوكمی ئەو پارەیەی كەشوفێرەكە وەریدەگرێت و هەروەها بابەتی بەرزبوونەوەی رێژەی حاڵەتەكانی تەڵاق لەهەرێمی كوردستان كۆبوونەتەوە.

ئەوەشی رونكردوەتەوە: لەكۆبوونەوەكەدا لیژنەكەیان ‌ تاووتوێی دواین فەتوای كرد كە لەلایەن ئەنجوومەنی فەتوای هەرێم لەبارەی حوكمی سەركەوتنی ژنان بەتەنها لەگەڵ شوفێری تاكسی و حوكمی ئەو پارەیەی كەشوفێرەكە وەریدەگرێت، دوای تاووتوێكردنی پرسەكە لیژنە بڕیاریدا كە دەبێ ئەو پرسە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا چارەسەر بكرێ. 

‎لیژنەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو: تاووتوێی رێژەی بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی تەڵاقیان لەهەرێم كردوە كە بەپێی ئامارە رەسمییەكانی ساڵانی 2017، 2018 تا مانگی 6ی 2019 رێژەكەی بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە كردووە، دوای تاووتوێكردنی ئەو پرسە بۆ دۆزینەوەی میكانیزمێك بۆ بەدواداچوون و دۆزینەوەی چارەسەر لیژنە بڕیاریدا بەهەماهەنگی لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمان بەدواداچوونی جدی بۆ ئەو پرسە و هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی تەڵاق بەو رێژەیە زۆرە بكات.

PUKmedia

 

 

_09-99-9-.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket