riklam

سەرۆكی دەزگای هەڵبژاردن: کۆنگرە بۆ سەرجەم یەكێتیەكانە

ی.ن.ک‌‌ 06:52 PM - 2019-12-08
.

.

سەرۆكی دەزگای هەڵبژارنەكانی یەكێتی رایگەیاند سبەینێ كۆنفرانس لە 17 مەڵبەند بەڕێوەدەچێت و بەوردیش جیاكردنەوەی دەنگەكان ئەنجامدەدرێت، دەشڵێت:كۆنگرەی یەكێتیش بۆ سەرجەم یەكێتیەكانە.

رزگار عەلی سەرۆكی دەزگای هەڵبژاردنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان كە بڕیارە سبەینێ 9ی كانونی یەكەم ئەنجامبدرێت، رایگەیاند:لە 17 مەڵبەند كۆنفرانس بەڕێوەدەچێت و 17 لیژنەش سەرپەرشتی كۆنفرانسەكە دەكەن و بەوردیش جیاكردنەوەی دەنگەكان ئەنجامدەدرێت.

وتیشی: 207 كۆمیتەی یەكێتی كۆنفرانسی بۆ ئەنجامدراوەو كۆنگرەی یەكێتیش بۆ سەرجەم یەكێتیەكانەو داواش لەهەڤاڵانی یەكێتی دەكەین لەكۆنفرانسی مەڵبەندەكان هاوكاربن. 

PUKmedia تایبەت 

لینكی یارمەتیدەر بۆ بینینی ڤیدیۆیەكە 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket