riklam

پیرە: هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەدەین

ی.ن.ک‌‌ 06:16 PM - 2019-12-08
.

.

سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای هەرێم و بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان و چەند پرسێكی دیكە، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتیەكانی یەكێتی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدا.

لەكۆنگرەكەدا سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند: سبەینێ كۆنفرانسی مەڵبەندەكان ئەنجام دەدرێت، دەمەوێت لێرەوە بڵێم لەو كۆنفرانسەدا سەرجەم كاندیدەكان دەرناچن، بەڵام ئەمە مانای دۆڕان نییە، بەڵكو ئەگەر كۆنگرە سەرنەگرێت دۆڕانە، هیوادارم پرۆسەكە هاوشێوەی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان سەركەوتوو بێت و بەئارامی بەڕێوەبچێت.

سەبارەت بە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، پیرە وتی: لەپێشتردا لەگەڵ بەغدا چەند كۆبوونەوەیەكمان ئەنجامدا بەڵام خۆپیشاندانەكان و بارودۆخی ئێستای عیراق بابەتەكانی گۆڕی، بەداخەوە ئێمە پێمان وابوو خۆپیشاندانێكی هێمنانە مافی ڕەوای خۆیانە، بەڵام ئازاردان و ئەشكەنجەدان و شەهیدكردنی خۆپیشاندەران كارێكی خراپ بوو دیمەنێكی نادروستی عیراقی پیشاندا، سەرەڕای ئەوانەش، لەئێستادا دوو لیژنە پێكهاتووە بۆ چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كە پەیوەندی بەگوزەرانی خەڵكەوە هەیە.

وتیشی: بابەتێكی دیكە كە دەمەوێت باسی بكەم ئەو هێرشە داگیركارییەی سەر رۆژئاوایە، كە هەرێمی كوردستان لەگرتنەخۆی ئاوارەكان رۆڵێكی بەرچاوی بینیوە بەجۆرێك، لە ئێستادا رێژەی ئاوارە بەهۆی هێرشەكانەوە لەهەرێمی كوردستان، نیوەی دانیشتوانەكەیەتی.

هەر لەكۆنگرەكەدا پیرە سەبارەت بەپرۆژەی چاكسازی رایگەیاند: پرۆژەی چاكسازی لەهەرێمی كوردستان، پرۆژەكە نێردراوە و لە گفتوگۆدایە لەنێوان حكومەت و پەرلەمان، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەپێناو پاراستنی مافەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان پشتگیری تەواوی پرۆژەكە دەكات.

PUKmedia  تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket