riklam

وا بڕوات

بابەتی گۆڕاو 03:02 PM - 2019-12-08
.

.

وا بڕوات
* حسابم کردووە موناسەبەتەکانی دژی توندوتیژی لە ژمارەی توندوتیژییەکان زیاترن
* ئازادی؛لە ھەولێر دەستیان خستووەتە بیناقاقای ،لە دھۆک قنگیان خستووەتە سەردەمی
*کە گوێ لە گۆرانی یە کۆنەکان ئەگرم،حەز ئەکەم شۆڤڵێک ببەم سەندیکای ھونەرمەندان بڕوخێنم
*بەرنامەکانی حکومەت لە کەڵەشێری پیر ئەچێ،ھەر ناکوڵێ .ئەم کابینەیە ئەیداتە دەست کابینەی دوای خۆی
* ناوی مناڵی ئەم سەردەمە بە نەوعێکە،ھەتا دایبییەکەی نەکەیتەوە نازانی کوڕە یان کچە
*گوێم لە ژیاننامەی ئافرەتێک بوو ،موزیعەکە ئەیگو لە بنەماڵەیەکی کورد پەروەر ھین کراوە
*تڕی زۆر زلە،ئەڵێی ئەو بەقاڵەیە کە جاران تەڕەپیازی ئەفرۆشت و ئێستا ئاڤۆکادۆ
*سیقەکردن بەو کەسە زۆر زەحمەتە کە لە فەیسبوک بۆت ئەنووسێ شەوێکی شاد و پاش تۆزێ لە ئینستا ئەڵێ ھای
*ژیان لەوە کورتترە ھاوڵاتی بە دوو «واو»بنووسی
*ماجەلان بوو ئیسپاتی کرد عەرز خڕە وەکو مێژووی کورد
*حیزبەکان ئەگەر خواردن بوونایە، دەبوو پارتی بۆ میوان دانێیت و یەکێتیش بۆ مناڵەکان گەرم بکەیتەوە
*بە دڵنیاییەوە ئەگەر وەزعی عێراق وا بڕوات ئیتر ناتوانێ وا بڕوات

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket