riklam

ده‌رماڵه‌ی خوێندن و نیشته‌جێبون و هاتوچۆ خه‌رجده‌كرێت

ئابوری 01:37 PM - 2019-12-08
.

.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی سبه‌ی دوو شه‌ممه‌ 9ی كانوونی یه‌كه‌می 2019  وه‌جبه‌ی دووه‌می ده‌رماڵه‌ی نیشته‌جێبون و هاوتوچۆ بۆ سه‌رجه‌م خوێندكارانی زانكۆو په‌یمانگاكان، له‌گه‌ڵ كرێی خوێندنی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ ساڵی 2017-2018 خه‌رجده‌كات.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سلێمانی، داوا له‌خوێندكارانی سه‌ربه‌رزی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌كات، بۆ ده‌رماڵه‌ی نیشته‌جێبون و كرێی خوێندنی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ردانی به‌شی په‌روه‌رده‌ی سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان بكه‌ن.

جێگه‌ی باسه‌، له‌ ماوه‌ی ساڵی 2018- 2019 تا ئێستا بۆ 1637 خوێندكار بڕی 2 ملیارو 608 ملیۆن و 154 هه‌زار دینار بۆ كرێی خوێندن و ده‌رماڵه‌ی هاتوچۆو نیشته‌جێبوون خه‌رجكراوه‌، كه‌ كرێی هه‌ر یه‌ك له‌ ده‌رماڵه‌ی خوێندن و هاتوچۆ بڕی 450 هه‌زار دیناره‌ بۆ هه‌ر خوێندكارێك.


PUKmedia ئا: شیروان محه‌مه‌د ئه‌مین

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket