riklam

مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان..16 ژن خۆیان كاندید كردوه‌

ی.ن.ک‌‌ 01:05 PM - 2019-12-08
.

.

بڕیاره‌ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 9-12-2019  كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان بۆ كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستپێبكات و له مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانیش 16 ژن خۆیان كاندید كردوه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئیبراهیم كه‌ریم عه‌بدولرحمان جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان 277 ده‌نگده‌ر هه‌یه‌، هه‌روه‌ها 69 كاندید خۆیان پاڵاوتووه‌ بۆ كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان.

وتیشی: له‌مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان 18 كاندیدی سه‌ركه‌وتوو به‌شداری كۆنگره‌ ده‌كه‌ن و له‌ناو كاندیده‌كانیشدا 16 ژن هه‌یه‌، كه‌ به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی له‌هه‌ر پێنج ئه‌ندامێكی كۆنگره‌ پێویسته‌ یه‌كێكیان ژن بێت.

رۆژی 21-12-2019 كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌نجامبدرێت و له‌سبه‌ینێشه‌وه‌ وه‌ك دوا قۆناغی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆنگره‌ كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


PUKmedia  / تانیا كفری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket