riklam

له‌ مه‌ڵبه‌ندی شه‌نگال 36 كاندید كێبڕكێ ده‌كه‌ن

ی.ن.ک‌‌ 11:52 AM - 2019-12-08
.

.

بڕیاره‌ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 9-12-2019 كۆنفرانسی سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق ده‌ستپێبكات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ رێبوار ستار ئه‌ندامی سه‌رپه‌رشتیاری كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان له‌مه‌ڵبه‌ندی شه‌نگال به‌ PUKmedia ی  راگه‌یاند: سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ كۆنفرانسی سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق ده‌ستپێبكات و له‌ مه‌ڵبه‌ندی شه‌نگال 86 ده‌نگده‌ر هه‌یه‌.

وتیشی: ته‌نها له‌مه‌ڵبه‌ندی شه‌نگال 36 كاندید كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی 8 كورسی به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردنیان له‌ كۆنگره‌ی چواری یه‌كێتی كه‌ بڕیاره‌ رۆژی 21-12-2019 ئه‌نجامبدرێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی پێویسته‌ 20% كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان ژن بن، واتا له‌ هه‌ر پێنج كاندیدێكی سه‌ركه‌وتوو پێویسته‌ ژنێك هه‌بێت، كه‌ ئه‌مه‌ش مافی ته‌واو ده‌داته‌ ژنان كه‌ به‌شداری كۆنگره‌ بكه‌ن.


PUKmedia دیار عه‌بدولستار شارباژێڕی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket