نه‌رویج.. كۆبوونه‌وه‌ی ساڵی ئه‌نجومه‌نی كۆمیته‌ی ڕێكخستن ئه‌نجامدرا
ی.ن.ک 10:50 AM - 2019-12-08.
شه‌ممه ڕێكه‌وتی 7-12-2019 كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمیته له ئۆسلۆی پایته‌خت و باره‌گای كۆمیته ئه‌نجامدرا، به‌مه‌به‌ستی كۆتا كۆبوونه‌وه‌ی ساڵ و هه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و چالاكی و خۆئاماده‌كردن و پێشنیار و ڕاسپارده بۆ كۆنگره‌ی چوار و دانانی به‌رنامه‌ی كاری ئاینده، سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه به‌خوله‌كێك وه‌ستان بۆڕێزگرتن له‌گیانی پاكی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كورد و كوردستان و به‌تایبه‌تیش شه‌هیدانی ئه‌م دوایه‌یی ده‌ستی ڕه‌شی تیرۆری داعش و (كوڵه‌جۆ و ده‌كه‌ی حاجی برایم) ده‌ستیپێكرد و پاشان وته‌ی به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ"ئاراس سۆفی به‌كر" به‌رپرسی كۆمیته پێشكه‌شكرا، به‌خێرهاتنی گه‌رمی هه‌ڤاڵ "هه‌ندرێن باوه‌نوری" كارگێڕی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه و سه‌رجه‌م ئاماده‌بوان و ده‌ستخۆشی له تێكڕای ئه‌ندامان و كه‌رته‌كان كرد و دواتر هه‌ڤاڵ ئاراس باسی ته‌وه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌ی كرد كه بریتی بوو له‌م دوو خاڵه:
یه‌كه‌م/ هه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و چالاكیه‌كانی ساڵی ڕابردوو.
دووه‌م/ دۆخی عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتی باسكرا، به‌تایبه‌تیش ئاماده‌كاریه‌كان بۆ كۆنگره‌ی چوار و پێشنیار و ڕاسپارده‌كان.
سێهه‌م/ دانانی به‌رنامه‌ی كار بۆ ساڵی نوێ
دواتر، هه‌ڤاڵ هه‌ندرێن باسی دۆخی عێراق و ناوچه‌كه و كوردستانی به‌گشتی كرد و تێشكی خسته‌سه‌ر كه‌موكوڕیه‌كانی ڕابردو هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانكردنی هۆكاره‌كان و باسێكی كورتی به‌ستنی كۆنگره‌و ڕێژه‌ی به‌شداری ئه‌ندامانی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه له كۆنگره و ناڕوونی له ڕێژه‌ی به‌شداربووان.
خۆشبه‌ختانه سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی ئاماده‌بوو زۆر به‌چڕی و یه‌كێتیانه ڕاو سه‌رنج و پێشنیاری خۆیان له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ته‌وه‌ره‌كان خسه‌ڕوو،تێكڕا هیوایان خواست كه كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجامبدرێت و ببێته ئه‌و یه‌كێتی یه‌ی كه‌وا هه‌موو یه‌كێتیه‌كان چاوه‌ڕوانین كه‌سی شیاو له‌شوێنی شیاو دانرێت و ئه‌ندامانی كۆنگره ده‌نگ بده‌ن به‌و هه‌ڤاڵانه‌ی كه‌وا شیاون له كاته پێویسته‌كاندا فریادڕه‌سی یه‌كێتی بوون و سنگیان كردۆته قه‌ڵغان بۆ پاراستنی یه‌كێتی و یه‌كێتییه‌كان ، له‌ئێستاشدا پێویسته هه‌ڤاڵانێك بێنه پێشه‌وه كه‌وا دڵسۆزانه كاریان كردوه‌و بۆ پاراستنی یه‌كڕیزی یه‌كێتی نێو یه‌كێتی و پاراستنی وه‌ك بیلبیله‌ی چاوان،خواستی گه‌یاندنی ته‌واوی پێشنیاروڕاسپارده‌كان بوو له‌ڕێگای هه‌ڤاڵانی به‌شداربووی كۆنگره‌وه.
له‌كۆتایداپاش گفتوگۆیه‌كی چڕ و یه‌كێتیانه بڕیاری پێویست له‌باره‌ی سه‌رجه‌م ته‌وه‌ره‌كانه‌وه درا و به‌مشێوه‌یه كۆتایی به كۆبونه‌وه‌كه هات.
تێبینی/ به‌هۆی سه‌ختی ڕێگاو دووری نێوان كه‌رت و شاره‌كان به‌شێك له هه‌ڤاڵان له‌ڕیگای ته‌له‌فۆنه‌وه به‌شداربوون.
ڕاگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی نه‌رویج
PUKmedia هه‌ورامان تاوگۆزی
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18