riklam

كورد هاوده‌نگی كام به‌ره‌ی عیراق ده‌بێت

بیروڕا 10:04 PM - 2019-12-07
.

.


هێشتا دره‌نگ نیه‌ كورد گوتاری خۆی له‌ سۆنگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی راستی روداوه‌كانی عیراق رێك بخات.
له‌لێواری ئه‌م شه‌پۆلانی به‌ریه‌ككه‌تنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان و گۆڕانكاریه‌ بنچینه‌ییانه‌دا، كه‌ له‌شه‌قامی عیراقیه‌وه‌ نه‌خش ده‌كێشرێن.
ئایا به‌ره‌ی خه‌ڵك یا به‌ره‌ی ئه‌و ده‌سته‌بژێره‌ سیاسیه‌ی كه‌ شانزه‌ ساڵه‌ ده‌ستی ده‌ستی به‌مافه‌ ده‌ستوریه‌كانی كوردستانه‌وه‌ ده‌كه‌ن. ده‌بێ ئه‌م پرسیاره‌ ببێته‌ سه‌رباس، كامه‌ بژارده‌؟
ئایا خه‌ڵكی ناڕازی داواكانیان ره‌وان؟ گه‌ر پێمان ره‌وایه‌، شه‌رمكردن له‌هه‌ڵبژاردنی به‌ره‌ی ره‌وایه‌تیدا هه‌یه‌؟
ئه‌گه‌ر ته‌ماشاكاران و خۆ بێده‌نگ كردوانیش وه‌ك به‌ره‌یه‌ك هه‌ژمار بكرێ، ئه‌وا بێ گومان كه‌مترین رۆڵ بۆ هه‌ڵسوڕاندنی داهاتوو ده‌مێنێته‌وه‌.
راسته‌ كورد وه‌ك پێكهاته‌ ناتوانرێ له‌ پرۆسه‌ی داهاتوودا ره‌چاو نه‌كرێ به‌ڵام كه‌م یا شایسته‌ بێگومان كه‌م و ناشایسته‌یی و غه‌دریشی لێ ده‌كرێ.
پێدراوه‌كان پشت راستی ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ تا ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوو ئارامی به‌خۆوه‌ نابینێ و ئه‌م دۆخه‌ دانامركێته‌وه‌.
له‌ شه‌قامه‌وه‌ ده‌نگێكی نه‌شاز به‌رامبه‌ر به‌مافه‌ ده‌ستوریه‌كانی كورد ده‌بیسترێ. ته‌نانه‌ت قه‌ڵسن به‌ناوی كوردستان و به‌ ( إقلیم الشمال) ناوی هه‌رێمی كوردستان ده‌هێنن. كوردستان به‌خوێن سارد ده‌بینن به‌رامبه‌ر به‌ شه‌ڵاڵی خوێن و فرمێسكی گه‌رمی شه‌قامی عیراقی.
دواجار ته‌نیا دوو به‌ره‌ ده‌مێنێته‌وه‌و به‌ره‌ی سێیه‌م دروست نابێ.
كورستانیش دابڕاو نیه‌ له‌ كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌و رووداوانه‌ی شاره‌كانی خوارووی عیراق و به‌غدا.
سه‌رۆك كۆماری عیراق وه‌ك باڵا ترین پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی وڵات پشتیوانی بێ چه‌ندوچوونی خۆپیشانده‌رانی عیراقه‌. له‌گه‌ڵ مافی خۆپیشاندان و به‌دیهاتنی داخوازیه‌كانیانه‌.
به‌پێگه‌ی ده‌ستوری خۆی ده‌ستپێشخه‌ری كرد بۆ گۆڕینی یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمسیۆن و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت.
به‌ تێڕوانینێكی سه‌لمێنراوی راسته‌قینه‌ ئه‌م نه‌خشه‌ رێگایه‌ ده‌رفه‌تێكی گرنگ بوو هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان وه‌ك یه‌ك هاوپه‌یمانی كارنامه‌ی خۆیان به‌م ئاراسته‌یه‌ دابڕشتایه‌.
به‌شێك له‌ هێزی خۆیان له‌گه‌ڵ هێزی داخوازی خه‌ڵكی سه‌ر شه‌قامه‌كان بگونجاندایه‌.
به‌له‌به‌رچاوگرتنی كوڵانی دۆخی وڵاتانی ناوچه‌كه‌و هه‌بوونی مه‌ترسی تراژیدیای تر به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌مان،
هێشتا دره‌نگ نیه‌ به‌ده‌نگێكی به‌رزتر كورد هاوده‌نگی خۆی بگه‌یه‌نێته‌ شه‌قامی عیراقی، نه‌خاسمه‌ گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌كا بژارده‌ی باشتری ئه‌بێ چی بێ بۆ سیاسه‌تكردن! هه‌ن نائاگا له‌وه‌ی چی ده‌گوزه‌رێ وا ده‌زانن دۆخی ئێستا به‌رده‌وام ده‌بێ له‌كاتێكدا ته‌واو بووه‌و فۆرمێكی نوێ شوێنگره‌وه‌ ده‌بێت.
له‌و روانگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی دۆخی گۆڕاوه‌و له‌كه‌ناری ئاوا بوونی واقیعێكی شانزه‌ ساڵه‌ی تاڵدا، له‌یه‌ككاتدا هه‌م خۆگۆڕین و هه‌م گه‌ڕان به‌دوای ئاسۆیه‌كی تردا ئه‌ركێكی سیاسیه‌.


نوسینی/ سالار مه‌حمود


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket