riklam

965 ئەندام لە كۆنفڕانسی مەڵبەندی سلێمانیدا بەشداردەبن

ی.ن.ک‌‌ 05:10 PM - 2019-12-07
.

.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەبارەگای مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی ، بەمەبەستی خستنەڕووی دوا ئامادەكارییەكان بۆ بەستن وبەڕێوچوونی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان بەتایبەت مەڵبەندی سلێمانی و ئاماژەدان بەڕێنماییەكانی لیژنەی باڵای هەڵبژاردن ،  بەسەرپەرشتی حاكم قادرحەمەجان سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ، كۆبوونەوەی فراوانی ئەنجومەنی مەڵبەندو هەڤاڵانی كاندید بۆ كۆنفڕانسی مەڵبەند بەڕێوەچوو .

لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی ، وتەیەكی پێشكەش بەئامادەبووان كردو تیایدا پیرۆزبایی لەهەموو ئەو هەڤاڵانە كرد كەبەشداردەبن لەكۆنفڕانس وئومێدی خواست بۆ سەركەوتنی یەكێتی و نوێبوونەوە ، بۆ گەشەكردن و گەڕانەوەی پێچگەی سەنگینی یەكێتی متمانە ببەخشنە ئەو كاندیدە دڵسۆزو بەئەمەكانەی كەبەبیرو ڕۆشنبیری وفیكرو ئایدیایان دەتوانن گۆڕانكاری ڕیشەیی بكەن وهەنگاوەكانی یەكێتی بۆ بەرەو پێش وتازەكردنەوەی یەكێتی خێراتركەن .

لەبەشێكی تری وتەكانیدا حاكم قادر ئاماژەی بە ڕێنماییەكانی كۆمسیۆنی باڵای بەستنی كۆنگرەداو
بەداتا ژمارەی بەشداربووانی كۆنفڕانس وچۆنێتی بەڕێوەچوون وشێوازی دەنگدانی بۆ ئامادەبووان ڕوونكردەوە ، لەوانە ژمارەی بەشداربوانی گشتی بۆ كۆنفڕانسی مەڵبەند خستەڕوو پێكدێت لە ( 965 ) ئەندام لە پاڵێوراوودەنگدەر ، لەوانە (346) ئەندامیان لەكۆمیتەكانەوە دەرچوون و (263) بەشداربووانی ناو مەڵبەندن و (291) ئەندامیان بەشداربوانی مەكتەبەكانن لەگەڵ (65) ئەندام لەحكومەت ، لەكۆی ئەو ڕێژەیە 363 كاندیدن و (73) ئەندام بۆ كۆنگرە سەردەكەون ، واتە لە7.3%(سەداحەوت ولەدەیا سێ‌) پشكی سلێمانی و دەورو بەریدەبێت بۆ بەشداری لەكۆنگرەی چواری یەكێتی نیشتمانی كوردستان دا.

PUKmedia  تایبەت   

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket