riklam

كۆبوونەوەی كۆمیتەی هاوكاری لەدانیمارك

تاراوگە‌‌ 03:30 PM - 2019-12-07
.

.

بە ئامادەبوونی چەندین پارت و لایەنی سیاسی كوردستانی لە هەرچوارپارجەی كوردستان ڕۆژی هەینی بەرواری  6-12-2019 كۆبوونەوەی كۆمیتەی هاوكاری لە شاری كۆبنهاگن  بەڕیوەچوو.

سەرەتای كۆبوونەوەكە بەساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان دەستی پێكرد ، پاشان ئاماژە كرایە سەر هۆكاری بەستنی كۆبوونەوەكە كە مەبەست ئەوەیە كە كۆمیتەی هاوكاری لە دانیمارك چالاكتر بكەنەوە وە پەیكەر و پەیڕەو پڕۆگرام و بەرنامەی كاری ئایندەی بۆ دابنێن .

جێگای ئاماژەیە كە لە ئێستادا كۆمیتەی هاوكاری پێكهاتووە لە ( ١٤ ) پارت ولایەنی سیاسی كوردستانی لە هەرچوارپارچەی كوردستان ، كە بەنوێنەراتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هەریەك لە هەڤاڵان ( حسن عزیز و سەباح مجید ) بەشداری كۆبوونەوەكە بوون. پاش گۆڕینەوەی ڕاوبۆچوونەكان وە هەوڵدان بۆ دابەش كردنی ئیش و كارەكانی كۆمیتە وە بۆ باشتر ڕاپەڕاندنی ئەو كارانەی دێنە پێشەوە ئەركەكانیان بەم شێوەیە دابەش كرد.

١/ حسن عزیز .. بەڕێوەبەری كۆمیتەی هاوكاری    وە نوێنەری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە كۆمیتەی هاوكاری
٢/ سەعید احمد ... لێپرسراوی دارایی كۆمیتەی هاوكاری
٣/ میرزا ئاكار... ووتەبێژی كۆمیتەی هاوكاری
٤/علی وەتنیش ... ئەرشیفی كۆمیتەی هاوكاری
٥/ شوكری الجوجو... بەشی ڕاگەیاندنی

ئەلیكترۆنی و وێب سایدی كۆمیتەی هاوكاری
هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردارا بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێك و بۆ ڕووداوە نە خوازراوەكان لە هەرپارچەیەكی كوردستان پێویستە كۆمیتەی هاوكاری كارو چالاكی هاوبەش ئەنجام بدات كە پەیوەست بێت بەو ڕووداوە .

كۆمیتەی هاوكاری بەرنامەی كاری (٦ ) مانگی داهاتووی دانا وە بەشێك لەئەركی سەرەكی كارەكانی دەبێت یادو ڕێزگرتن بێت لە ڕۆژە نەتەوایەتیەكان  هەروەك . ڕۆژی ئالای كوردستان و كارەساتی هەڵەبجەو ئەنفال و كۆمەڵكوژی قامیشلو و جەژنی نەورۆزو هەندێ یادی پێویستی تر كە یادكردنەوەیان بە ئەركی سەرشانی كۆمیتەی هاوكاری دەزانرێت..
لە كۆتاییدا كۆبوونەوەكە بەسەركەوتوویی كۆتایی هات.

 PUKmedia  تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket