riklam

حه‌رب: ناردنی یاسای بودجه‌ له‌حكومه‌ته‌وه‌ بۆ نوێنه‌ران بڕیارێكی یاساییه‌

ئابوری 03:07 PM - 2019-12-07
.

.

شاره‌زایه‌كی یاسایی ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌، ناردنی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2020 له‌ حكومه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیارێكی یاساییه‌، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت كاربه‌رێكه‌ریش بێت.

تارق حه‌رب شاره‌زای یاسایی ئه‌مڕۆ 7-12-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ناردنی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی فیدراڵی ساڵی 2020 بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌، بڕیارێكی ته‌واو یاساییه‌، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت كاربه‌ڕێكه‌ریش بێت.

راشیگه‌یاند: حكومه‌تی كار به‌ڕێكه‌ر له‌سه‌رێتی ئه‌و كارانه‌ی كه‌ ماون جێبه‌جێیان بكات و دوایان نه‌خات  بۆ حكومه‌تی نوێ، وتیشی: به‌ پێی یاسا بێجگه‌ له‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی ده‌توانێت، پڕۆژه‌ یاساكانی تر دوابخات بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی نوێی ئه‌نجامی بدات و بینێرێت بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

حه‌رب وتیشی: پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ قوت و ژیانی خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌یه‌و زۆر گرنگه‌ بۆیه‌ نابێت دوابخرێت، چونكه‌ بۆی هه‌یه‌ پڕۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ ده‌ستكاریكردن و دواتر بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌و كات زۆر دواده‌كه‌وێت.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ به‌ جیا له‌گه‌ڵ هه‌موو یاساكانی تر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، بۆیه‌ نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دوابخرێت و حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر ده‌توانێت ئاماده‌ی بكات و بینێرێت بۆ نوێنه‌ران بۆ په‌سه‌ندكردنی.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket