روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا نیگه‌رانی لێده‌كه‌وێته‌وه
ریپۆرتاژ 11:50 AM - 2019-12-07.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم له‌باره‌ی هاتوچۆی ژنان و كچان له‌گه‌ڵ شۆفێری پیاوی نامه‌حره‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمانیش ئه‌و فه‌توایه به به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی مافی تاك له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌سف ده‌كات.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم له‌باره‌ی حوكمی سه‌ركه‌وتنی ژنان به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ شوفێری ته‌كسی و حوكمی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه شوفێره‌كه وه‌ریده‌گرێت روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
كاری ناشه‌رعی له‌ناو تاكسی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هێنایه ده‌نگ
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌و فه‌توایه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ زۆربوونی رووداوی ناشه‌رعی و جه‌ریمه‌و تاوانی كۆمه‌ڵایه‌تی و پرسیاری هاووڵاتیان له‌و باره‌یه‌وه، له‌به‌شێكی فه‌توایه‌كه‌دا هاتووه: ده‌رچوونی ژن له‌گه‌ڵ مه‌حره‌می خۆیدا هه‌ركاتێك بێت بۆ هه‌ر جێگه‌یه‌ك بێت دروسته‌و شایسته‌یه‌و ئه‌سڵ وایه به‌وشێوه‌یه بێت.
رونیشیكردوه‌ته‌وه: هه‌ر كاتێك ژنه‌كه یان شوفێره‌كه یان هه‌ردووكیان له كه‌وتنه نێو داوی گوناهوتاوان و كاری ناشه‌رعی له خۆیان ده‌ترسان، به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دوای سه‌ركه‌وتنی ژنه‌كه‌ش بێت بۆ ناو ئۆتۆمبێله‌كه، پێویسته ژنه‌كه له‌گه‌ڵ شوفێره‌كه سه‌رنه‌كه‌وێت و داببه‌زێت، یان شوفێره‌كه داوای دابه‌زینی لێبكات ئه‌گه‌ر ژنه‌كه دانه‌به‌زی پێویسته ده‌موده‌ست شوفێره‌كه دابه‌زێت‌و نه‌یگه‌یه‌نێت.
له‌به‌شێكی تری فه‌تواكه‌دا هاتووه:پێویسته ژن به‌شه‌وان به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ شۆفێری نامه‌حره‌م و تاكسی ده‌رنه‌چێت، مه‌گه‌ر دڵنیا بێت بۆ كارێكی زۆر پێویست و زه‌روریه، جگه له‌وه‌ش پێویسته ژن به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ شۆفێری نامه‌حره‌م بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار‌و دور له‌ئاوه‌دانی ده‌رنه‌چێت.
له‌باره‌ی ئه‌و كرێیه‌شی كه خاوه‌ن تاكسی له‌ژنی وه‌رده‌گرێت، ده‌ڵێت: ئه‌و پاره‌یه حه‌ڵاڵه ئه‌گه‌ر نه‌كه‌وته ناو حه‌رام یان كاره‌كه‌ی به‌كارنه‌هێنا بۆ به‌دواكه‌وتنی كاری ناشه‌رعی.
ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان وه‌ڵام ده‌داته‌وه
له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان: فه‌تواكه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم به‌پێشێلكردنی كه‌رامه‌تی ژن و پیاو ده‌زانێت.
ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان په‌یامێكی سه‌باره‌ت به فه‌تواكه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌رێم دایه‌وه كه له باره‌ی سه‌ركه‌وتنی ژنان له‌گه‌ڵ شۆفێرانی تاكسی ده‌ریكردبوو.
ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندوه: "ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا به‌بێ ره‌چاوكردنی رۆڵ و پێگه و مافه‌كانی ئافره‌تان، فه‌تواكانی بڵاوكردوه‌ته‌وه و پێشێلكردنیشه بۆ كاری داموده‌زگه فه‌رمی و یاساییه‌كان و له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی یه‌كسانی جێنده‌ری یه‌كناگرێته‌وه، كه یه‌كێكه له هێڵه گشتییه‌كانی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم".
راشیگه‌یاندوه: "پێویسته لیژنه‌ی باڵای فه‌توا هه‌ستیارانه‌تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ستیارانه‌دا بكات، رۆڵ و پێگه‌ی خۆی بۆ هاوژیانی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كسانی ته‌رخان بكات و له وروژاندنی ئه‌م جۆره بابه‌تانه خۆی به‌دووربگرێت".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مه‌ل جه‌لال ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم مافی ئه‌و روونكردنه‌وه‌یان نیه‌و پێویسته ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای ئاشته‌وایی و پاراستنی مافی تاك فه‌توا بدات، بۆیه ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
وتیشی: بابه‌تی سه‌رنه‌كه‌وتنی ژن بۆ ناو تاكستی كه شۆفێره‌كه‌ی پیاو بێت، نه‌ك سوكایه‌تی كردنه به‌ژنان، به‌ڵكۆ سوكایه‌تی به برا شۆفێره‌كانیشمان كردوه‌و شكۆی شۆفێرانی تاكیسی شكاندوه.
راشیگه‌یاند: هه‌ر ژنێك كاتێك پێشێلكارییه‌كی له‌لایه‌ن شۆفێرێكه‌وه به‌رامبه‌ر ده‌كرێت پێویسته رێكای یاسایی له‌گه‌ڵی بگیرێته‌به‌ر نه‌ك فه‌توایه‌كی له‌و شێوه‌یه ده‌ربكرێت.
شۆفێران نیگه‌رانن له‌فه‌تواكه
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه شۆفێرێكی تاكسی به‌ناوی دانا عومه‌ر به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌و فه‌توایه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم زیان به شكۆ‌و كه‌رامه‌ی ئێمه گه‌یاندوه‌و كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر كاری رۆژانه‌مان و بژێوی ژیانمان ده‌بێت، داواكارین پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێست وه‌ربگرین ئه‌و فه‌توایه‌یان ره‌تبكه‌نه‌وه.
وتیشی: له‌هه‌موو پیشه‌یه‌كدا كه‌سی باش و خراپ هه‌یه، بۆیه پێویست ناكات به‌هه‌موو چاوێك له ئه‌و كه‌سانه بڕوانیت كه پیشه‌یه‌ك ده‌كه‌ن.
PUKmedia ئا/ دیار عه‌بدولستار شارباژێڕی
ده‌قی فه‌تواكه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێم
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19