riklam

په‌یامێك له‌ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی-یه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 10:24 AM - 2019-12-07
.

.

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی له‌باره‌ی كۆنگره‌وه‌ په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و سوپاسی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و كادران و لایه‌نگرانی یه‌كێتی ده‌كات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌...
دوای په‌یامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی سه‌باره‌ت به‌پرسی به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌م  كه‌ داوا كراوه‌ كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان له‌م هه‌فته‌دا بكرێت و كۆنگره‌ی چواره‌میش له‌م مانگه‌دا ببه‌سترێت و بۆ ساڵی ئاینده‌ دوانه‌خرێت، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له‌ كۆبونه‌وه‌ی خۆیدا كه‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی له‌سه‌ر پرسی كۆنگره‌ی بوو هه‌ردوو داوكارییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندییان جێبه‌جێكرد و بڕیاریاندا كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان له‌ رۆژی دوو شه‌ممه‌ ۱۲/۹ ئه‌نجام بدرێت و كۆنگره‌ی چواره‌میش له‌ ۱۲/۲۱ ببه‌سترێ، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ ۱۲/٦ له‌ كۆبونه‌وه‌ی سكرتارییه‌ت و لێپرسراوی كۆمسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیدا بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌رزنرخێندرا و پشتیگری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی بۆ بڕیاره‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی ده‌ربری و هیوای خواست كه‌ كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان و ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ له‌كاتی دیاریكراوی خۆیاندا ئه‌نجام بدرێن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دوانه‌خرێن .
هه‌ر له‌م په‌یامه‌دا به‌ده‌رفه‌تی ده‌زانین كه‌ سوپاسی ئه‌ندام و كادیر و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی و سه‌رجه‌م ئۆرگان و رێكخراو و كۆمه‌ڵه‌كانی سه‌ربه‌یه‌كێتی ده‌كه‌ین كه‌ هاوڕاو هه‌ماهه‌نگ بوون له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و پشتگیری په‌یامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یان ده‌كرد و خوازیاری ئه‌وه‌ بوون كۆنگره‌ بۆ ساڵی ئاینده‌ دوانه‌خرێت.
هیوادارین كۆنگره‌ی چواره‌م كۆنگره‌ی نوێبوونه‌وه‌ و به‌هێزبوون و كۆكردنه‌وه‌ی (ی.ن.ك) بێت.

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی (ی.ن.ك)

PUIKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket