riklam

وێنه‌.. لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژارردنه‌كانی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 09:05 PM - 2019-12-05
.

.

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 5-12-2019 ڕزگار علی سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان وسه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆنرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان كۆبوه‌وه‌،سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ده‌قیقه‌یه‌ك ماته‌مینی بۆگیانی پاكی شه‌هیدا ده‌ستیپێكرد دواتر سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن له‌ووته‌یه‌كدا به‌ووردی باسی له‌پرنسیپ وڕێساوڕێنمایانه‌كرد كه‌ ئاماده‌كروه‌ و پێویسته‌ جێ به‌جێ بكرێت له‌كاتی پرۆسه‌ی كۆنفرانسی مه‌ڵبه نده‌كان هه‌روه‌ها داوایكرد سه‌رۆكی لیژنه‌كان و لیژنه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی كۆنفرانسه‌كان ئه‌ركه‌كانیان  زۆر‌به‌وردی ئه‌نجام بده‌ن تاپرۆسه‌كی سه‌ركه‌وتوبێت وه‌ك كۆنفرانسی كۆمیته‌ومه‌كته‌به‌كان چونكه‌  ئه‌م پرۆسه‌یه‌ دواقۆناغی پرۆسه‌كانه‌و سه‌ركه‌وتنی ئه‌م قۆناغه‌ ته‌واوكاری پرۆسه‌كانی تره‌ و ده‌بێته‌ هه‌وێنی به‌ستن وسه‌رخستنی كۆنگره‌ .

دواتر باسی له‌وه‌كرد جێی خۆیه‌تی ده‌ستخۆشی له‌هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندو سه‌رجه‌م مه‌كته‌ب وده‌زگاكانی یه‌كێتی بكه‌ین كه‌ هاوكاروپشتیوانمان بون له‌سه‌ر كه‌وتنی كۆنفرانسه‌كان به‌تایبه‌تیش مه‌كته‌بی ئیداره‌و دارای گشتی كه‌ ڕۆڵێكی گرنگ ده‌بینن له‌سه‌رخستنی ته‌واوی پرۆسه‌كان به‌دابینكردنی  پێداویستیه‌ دارایی وئیداریه‌كان  پاشان هه‌ڤاڵانی ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌ كه‌ به‌سه‌رنج وپێشنیاره‌كانیان به‌شداری كۆبونوه‌كه‌یان كرد شیاوی باسه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی 9ی ئه‌م مانگه‌ كۆنفرانسی ته‌واوی مه‌ڵبه‌نده‌كانی ڕێكخستن له‌ یه‌ك كاتدابكرێت.

PUKmedia ڕاگه‌یاندنی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket