تاوانه‌كانی توركیا له رۆژئاوا سنووری تێپه‌ڕاندووه
ریپۆرتاژ 06:37 PM - 2019-12-05.
گروپه چه‌كداره‌كان دڕندانه كوڕه‌كه‌یان كوشتم.. ئه‌وانه ته‌نها بۆ كوشتنی كورد هاتوون
"شاره سیدوی" ژنه كوردی رۆژئاوا نامه‌یه‌كی دڵته‌زێنی له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه پێده‌گات، ژنه ئاواره‌ی شاری سه‌رێكانی كاتێك نامه‌كه ده‌كاته‌وه، به‌ڵام چی ده‌بینێ، وێنه‌ی لاشه‌ی خوێناوی كوڕه‌كه‌ی ده‌بینێت، له‌گه‌ڵ نامه‌كه‌شدا بۆیان نوسیوه (وه‌ره‌و ته‌رمی كوڕه‌كه‌ت وه‌ربگره‌وه).
شاره سیدوی ژنه كوردێكی رۆژئاوایه، ته‌مه‌ن (65)ساڵ، له‌خانویه‌كی ساده‌دا له‌قامیشلۆ ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، ده‌ڵێت: هه‌روا به‌ساردی و ئاسانی كوڕه‌كه‌یان كوشتم.
له‌مۆبایله‌كه‌یدا وێنه‌ی چه‌كدارێكی گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی توركیا ده‌بینێت كه دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه ئه‌و كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی (ریزان)ته‌مه‌ن 38 ساڵ شه‌هید كردوه، شاره ده‌شڵێت: ئا ئه‌م دڕنده‌یه بوو ده‌ستی چووه كوشتنی كوڕه‌كه جوانه‌كه‌م.
شه‌هید (رێزان) له‌گه‌ڵ سێ له‌هاوڕێكانی له‌دوای داگیركردنی سه‌رێكانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای توركیا‌و هاوپه‌یمانكانییه‌وه، به‌مه‌به‌ستی هێنانی جلوبه‌رگی دوو منداڵه‌كه‌ی، جارێكی تر بینینه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یان، سه‌ردانی شاری سه‌رێكانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام رێزان و هاوڕێكانی له‌گه‌ڵ شۆفێری ئۆتومبێله‌كه‌یان له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كان ده‌كوژرێن، شاره‌ی دایكی و هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌ر له‌چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌یدا رێزاندا بوون.
هێزه‌كانی سوپای توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كان ساڵی 2018 شاری عه‌فرینیان داگیریان كرد‌و به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه كه‌وتنه ئازاردان و شه‌هید كردنی هاووڵاتییان و دزی و تالاَنییان له‌شاره ده‌ستپێكردوو، ئه‌مساڵ هه‌مان سیناریۆشیان له‌شاری سه‌رێ كانی دووباره كرده‌وه.
سیدو له‌كاتی گفتوگۆكانیدا، ئه‌له‌رزی و زووزووش ده‌می ته‌ڕ ده‌كردو تا هێمن ببێته‌وه قومێك ئاوی ده‌خوارده‌وه، ئینجا وتی: هه‌قی كوڕه‌كه‌مم ئه‌وێت، ئه‌و دڕندانه بۆ ئه‌وه هاتوون ته‌نها كورد بكوژن، منداڵه‌كانی كوڕه‌كه‌م هه‌تیو كه‌وتن.
سیدۆی دایكی (5) كوڕ‌و كچ، به‌ده‌م قسه‌كردنه‌وه هاته حه‌وشه‌كه‌یان كه به‌سه‌ر شه‌قامه‌كه‌دا ئه‌ڕوانێت، خه‌ریكه جله شۆراوه‌كان هه‌ڵده‌خات و چاوێكیشی له‌سه‌ر خواردنه‌كه‌یه، ده‌ڵێت: ئه‌وانه چی‌یان لێمان ده‌وێت؟ ئه‌وانه دڕنده و درۆزنن، ته‌نها كوشتن ده‌زانن، كاریان تاڵان و دزینه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، هه‌ر له‌ماڵێكی تردا‌و له‌شاری قامیشلۆ ئاواره‌یه‌كی تری شاری سه‌رێكانی به ناوی مسته‌فا زه‌عیم ته‌مه‌ن (44)ساڵ، ده‌ڵێت: هه‌رگیز باوه‌ڕ ناكه‌م بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌رێكانی.
مسته‌فا زه‌عیم بازرگانێكه و سه‌رمایه‌داره، وتی: تێكڕای ئه‌و شتانه‌ی به‌جێم هێشتوون ئه‌بێت بڵێم له‌رابردوودا هه‌مبوون.
مسته‌فا زه‌عیم وتیشی: هه‌موو موڵك و ماڵم له‌لایه‌ن چه‌ته‌كانی گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه تاڵان كران، هیچ شتێكم بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه، ئێستا له‌ماڵه خوشك و براكانم ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌م.
مسته‌فا وتیشی: به‌رده‌وام و تا ئێستاش خه‌ڵك به‌مۆبایل پێوه‌ندیم پێوه ده‌كه‌ن، چونكه ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌م به‌هه‌ڵواسراوی به‌دوكانه‌كه‌مه‌وه ماوه‌ته‌وه.
زه‌عیم زیاتر ده‌دوێت و ده‌ڵێت: داوای 17 هه‌زار دۆلاریان لێكردم تاكو پارێزگاری له موڵك و ماڵ و شته‌كانم بكه‌ن، به‌لام دوای به‌دواداچوون بۆم ده‌ركه‌وت هه‌موو شته‌كانم تاڵان كرابوون و دوكانه‌كانم هیچیان تێدا نه‌مابوو، ئه‌وانه درۆیان له‌گه‌ڵ كردم.
مسته‌فا له‌كۆتایی وته‌كانیدا وتی: شاره‌كه‌مان هیچ ئه‌من و ئاسایشێكی تێدا نه‌ماوه، كاتێكیش ده‌گه‌ڕێینه‌وه كه زه‌مانه‌تی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت و دڵنیاش بین كه ژیانمان پارێزراو ده‌بێت.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات به ئه‌نجامدانی (تاوانی جه‌نگ). رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤیش گروپه چه‌كداره‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ئه‌نجام دانی كوشتنی هاووڵاتی سڤیل و رێگری كردنیشیان له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان، رێكخراوه‌كه ئه‌و گروپه چه‌كدارانه به‌دزین و تاڵانی موڵك و ماڵی خه‌ڵك تاوانبار ده‌كات.
ساره لیا ویستن به‌رێوه‌به‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له رێكخراوه‌كه جه‌خت له‌به‌رده‌وامی تاوانه‌كانی گروپه چه‌كداره‌كان ده‌كاته‌وه.
ده‌رهێنه‌ری ناسراوی كوردی سوریا عه‌فكدی ده‌ڵێت: داگیركاری خۆی گه‌وره‌ترین پێشێلكارییه.
پێش چه‌ند مانگێك له‌ده‌ستپێكردنی په‌لاماره‌كانی سوپای توركیا، عه‌فكدی گه‌ڕابوه‌وه بۆ شاره‌كه‌ی خۆی له سه‌رێكانی، به‌لاَم پاشان ناچار بووه شاره‌كه به‌جێبهێڵێت، ئێستا عه‌فكدی له‌شاری قامیشلۆ ئاواره‌یه، عه‌فكدی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا به‌سوتاندنی ماڵه‌كه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كات.
عه‌فكدی به‌ده‌م هه‌ڵمژینی قووڵی جگه‌ره‌كه‌یه‌وه، ده‌ڵێت: ماڵه‌كه‌میان به‌هه‌موو شته‌كانی ناویه‌وه سوتاند، زیاترله 500 كتێبی تێدابوو. كتێبه‌كان ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد بوون، عه‌فكدی به‌هیواوه ده‌ڵێت: كاتێك له‌ماڵه‌كانمان هاتینه ده‌رێ، ده‌رگاكانیمان دانه‌خست، بیرله‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه بگه‌ڕێینه‌وه.
PUKmedia سه‌رچاوه: الحره
و: عومه‌ر ره‌شید
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18