riklam

پرسەنامەی مەكتەبی سیاسی بۆ خاوانەدەی شەهیدەكانی گەرمیان

پرسەنامە 11:14 AM - 2019-12-05
.

.

شەوی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش پەلاماری سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەیاندا لە گوندی دەككەی نێوان شاری خانەقی و كولەجۆ، لەوەڵامدا پێشمەرگە داعش بەزێن و قارەمانەكان ڕوبەرویان بوونەوە و هێرشەكەیان  تێكشاند، لە ئاكامدا سێ‌ پێشمەرگە بەناوەكانی (لوقمان نەجم ،زیاد خەلیفە ،مەعروف محەمەد) چوونە كاروانی نەمریی شەهیدان  و دوو پێشمەرگەی تر برینداربون.

بەداخەوە لەماوەی ئەم هەفتەیە دووەمین جارە تیروریستان ترسنۆكانە هێرش دەكەن و بەڵام قارەمانانە لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەو ئاسایشەوە تێكدەشێكێندرێن و خەونی گڵاوییان پوچەڵ دەكرێتەوە .

 جارێكی دیكە پرسە و هاوخەمی قوڵی خۆمان بۆ كەسوكارو خانەوادەی شەهیدە نەمرەكان دەردەبڕین و سەرمان بۆ گلكۆی پیرۆزی ئەوان و سەرجەم شەهیدانی كوردستان نەوی دەكەین، هیوای شیفای خێراش بۆ بریندارەكان دەخوازین.

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسیی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

5/12/2019

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket