riklam

گەردەلولی شۆڕش! عيراق بەرەوکوێ دەبا؟

بیروڕا 03:41 PM - 2019-12-04
.

.

 کاوسێن بابەکر

ئەوەی لەعێڕاقدا رودەدات بەمانای ووشە شۆڕشە،ئەوانەی بەڕێوەی دەبەن دەیانەوێ لەڕەگەوە هەمووشتێک بگۆڕن،واتا گەردەلولەکە نیازی وانیە حکومەت بەحکومەتێکی نوێ بگۆڕێ وچاکسازی بکا،بەڵکو دەیەوێ هەرچی حزبە کە لە دوای ڕوخانی ڕژێمی پێشوەوە لە ٢٠٠٣،دەرکەوتون ڕابماڵێ و وهەرچی سەرکردەی سیاسیە ڕەوانەی لێپێچینەوەی دادگابکاولەزیندانیان قایم بکات!ووشەکانی مەزهەبچێتی وتائیفی بخاتە مۆزەخانەوئێرانچیەکان بنێرێتەوە تاران وعێڕاقێکی نوێ کەخۆیان پێناسەی بکەن دابمەزرێنێ!هێشتا ڕون نییە نەخشەی ئەو عێراقە چۆن دەبێ چونکە ئەوان نایانەوێ لەژێر چەتری ئەم دەستورەشدا کەخەڵکی عێراق دەنگی بۆ داوە بەڕێککەوتنێکی مام ناوەند ڕازی بن!ئەوەی تائێشتا لەئاماژەکانیان دەخوێنرێتەوە رژێمێکی ناوەندگەرادوور لەمەزهەب دەبێ،دووریش نییە رژێمێکی دیکتاتۆری سەربازی بێتەکایەوە،چونکە نەخشەی هێزوحزبەکان ئەوەمان پێدەڵێن کە ملکەچی هیچ ڕژێمێک نابن ئەگەر بەزەبری هێز ناچاریان نەکات!دیارە لەوکارەشدا ئێران دەستەوستان دانانیشێ وبەهەمووهێزیەوە بەگژ هەر جوڵانەوەو شۆڕشێکدا دەچێتەوە چونکە لەکۆتاییدا ئەم گەردەلولە دەستەڵاتی ئێران نەک هەر لەعێڕاق بەڵکو لەتەواوی ناوچەکە ڕوبەڕوی شکەست دەکاتەوە.وەڵامی ئەم پرسیارە،کێ لەپشت ئەم شۆڕشەوەیە؟هێشتا کەس بەووردی هەڵی نەهێناوە،کۆنە بەعسیەکانن؟ئەمریکایە؟سعودیەو ووڵاتانی کەنداون؟یان شیعەی عەلمانین وهەمووئەوانی تریش لەتاریکیدا هاوکاریان دەکەن؟

ئەم شۆڕشە هەرکەسێک وووڵاتێک لەپشتیەوەبێ بۆتە ئاواتی مەرگ وژیانی خەڵکی وەتەنگهاتوی عێڕاق و،کەساڵەهایە داوای نان وئاوو ژیانێکی ئاسایی دەکات بەڵام سەرکردەوحکومەتەکان بەچەک وگووللەو درۆکردن وەڵامیان داونەتەوە وبۆتە هەڕەشەیەکی گەورە چونکە لەناوماڵی شیعە خۆیدا سەری هەڵداوەوهەر چەند دەستیان لێ وەشاندون بەڵام کوردو سوننە نین توندترو ئاگراوی تر بەگژیاندا بچنەوە،بۆیە هەڕەشەکە هەروا گەورەتر دەبێ ولەکۆتاییدا زۆرنزیکە سەربکێشی بە شەڕی ئەهلی وعێڕاق بەرەو هەڵدێری هەزار بەهەزار ڕاپێچبکا،پێویستە نەتەوەیەکگرتوەکان هەرچی زوە بە قورساییەکی زیاترەوە فریابکەوێ ودەستەڵات ناچاربکات بەپەلەتر لەگەڵ شۆڕشگێران لەسەر نەخشەڕێیەکی نیشمانی وئەقڵانی ڕێکبخا لەژێر چەتری دەستور،ئەگەر نا دەبێ چاوەڕوانی کارەساتی خوێناوی گەورەتر بین.

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket