ئه‌وه حاڵی په‌روه‌رده‌یه له عیراق!!
بیروڕا 02:06 PM - 2019-12-04.
رێكخراوی ئه‌نجومه‌نی نه‌رویجی بۆ ئاواره‌كان، توێژینه‌وه‌یه‌كی وردی له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق به گشتی و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده به‌تایبه‌ت ئه‌نجامداوه، له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌یان رونكردۆته‌وه، له ده‌ستپێكی شه‌ڕی تیرۆرستانی داعشه‌وه، حكومه‌تی عێراق هاوكاری و پشتیوانی له (5.2) ملیۆن منداڵ له سه‌رتاسه‌ری عێراق بڕیوه یان به راده‌یه‌ك كه‌میكردۆته‌وه وه‌كو ئه‌وه‌یه هه‌ر نه‌بێت، ئه‌مه له كاتێكدا له نێو ده‌ستوری عێراق و له یاسای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا هاتوه، خوێندن له هه‌موو قۆناغه‌كان به خۆڕاییه و پێداویستیه‌كانیشی ده‌بێت فه‌راهه‌م بكرێت، له نێو ئه‌و ژماره‌یه 770 هه‌زاریان ئاواره‌ن له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی خێوه‌تگه‌كان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له‌وانه‌ش 240 هه‌زاریان له بنه‌ڕه‌تدا و له ساڵی رابردووه‌وه فورسه‌تی خوێندنیان بۆ نه‌ڕه‌خسێنراوه، له راستیدا حكومه‌تی عێراقی هیچ جۆره پابه‌ندبوونێكی به راسپارده‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، به تایبه‌تی چواره‌مین به‌ندی به‌رنامه‌ی پۆست 2015 كه تایبه‌ته به پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن به گشتی هه‌روه‌ها ئه‌و بانگه‌وازه تایبه‌تانه‌ی له باره‌ی پرۆسه‌ی فێركردنه‌وه ئاراسته‌ی عێراقی بۆ ره‌خساندنی فورسه‌تی خوێندن بۆ ئاواره‌كان كردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوای گوژمه‌یه‌ك پاره‌یان كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری منداڵه ئاواره‌كان بكه‌ن و له په‌روه‌رده بێبه‌ش نه‌بن، كه‌چی حكومه‌تی عێراق، نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی له كۆی ئه‌و 35 ملیۆن دۆلاره‌ی بڕیاربوو بیدات پێیانیدا، هه‌ماهه‌نگكاری باڵای رێكخراوی نه‌رویجی ((توم كۆستا ))، له باره‌ی ئه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره ده‌ڵێت، چاكترین رێگا بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لیكار خوێندن و فێربوونه، به تایبه‌ت بۆ گه‌نجان كه چه‌ند فورسه‌تی خوێندنی زیاتریان بۆ بڕه‌خسێت باشتر ده‌توانن كار بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه ، ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراقی زۆر زوو فریای ئه‌و پڕۆسه‌یه نه‌كه‌وێت له بار یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، ئه‌و رێكخراوه له چوارچێوه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌یان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن له 2014ه‌وه كه ده‌كاته سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعش و ئاڵۆزیه‌كانی عێراق ، پرۆسه‌ی په‌روه‌رده به یه‌كجاره‌كی له بیركراوه له‌وباره‌یه‌وه پارێزگای نه‌ینه‌وایان به نمونه هێناوه‌ته‌وه، ده‌ڵێن، یه‌ك مامۆستا دانه‌مه‌زێنراوه ، ئه‌وه وایكردووه ده‌سته‌ی مامۆستایان 32% كه‌م بكات ئه‌مه له شوێنێك كه دووه‌م زۆنی زۆر ئاوه‌دانی عێراقه ، ئێستا ژماره‌ی مامۆستایان له‌و پارێزگایه له 40 هه‌زاره‌وه بۆ 25 هه‌زار دابه‌زیوه، به شێوه‌یه‌كی ئاسایی كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی مامۆستایان وایكردووه ژماره‌ی ئه‌و قوتابی و خوێندكارانه‌ی واز له خوێندن بهێنن زیاتر بێت و رێژه‌كه له كچان بگاته 28% و له كوڕانیش بگاته 15%، له سه‌ره‌تاییش ئه‌و رێژه‌یه كه‌متره، ده‌گاته نزیكه‌ی 6.9 له كچان و 2.7 له كوڕان، ئه‌وانه له ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه و خوێندنگه‌كانن، بۆ په‌یداكردنی رزقی رۆژانه‌ی خێزانه‌كانیان كارده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ و مندالانه.
ئه‌و رێكخراوه نه‌رویجیه ده‌ڵێت، له‌و بێ باكیه‌ی حكومه‌ت كه دارایی ئه‌و هه‌موو ئیمكانیاته زۆریه، ئێستا هه‌موو قوتابخانه‌كان دوو ده‌وام و سێ ده‌وامن ، ئه‌مه‌ش وایكردووه ماوه‌ی خوێندن به تایبه‌ت له سێ ده‌وامیه‌كان كه‌مبكرێته‌وه، بێگومان ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر حسابی ئاستی زانستی قوتابیان و خوێندكاران ده‌بێت، سه‌رباری ئه‌و دوو ده‌وامی و سێ ده‌وامیه هێشتا ژماره‌ی قوتابیان و خوێندكاران له یه‌ك ده‌وامدا زۆره، ده‌گاته زیاتر له (650) كه‌س، پێویسته ئه‌وه‌ش بوترێ 50% بینا و باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌كان له‌و چوارساڵه‌ی شه‌ڕی تیرۆرستان، روبه‌ڕوی كاولكاری بوونه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت كاری جددی بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌یان بكات .
ئه‌وه حاڵی په‌روه‌رده‌یه له عێراق ، ئه‌وه‌شه وایكردووه توڕه‌ی خه‌ڵكی عێراق بگاته ترۆپك و داوای ئه‌وه بكه‌ن هه‌موو ئه‌و كاركته‌رانه‌ی رۆڵیان له‌و بارودۆخه كاره‌سه‌تباره هه‌بووه، دوور بخرێنه‌وه، من له به‌یان كردنی ئه‌و داتایانه و ئه‌و بارودۆخه ئاڵۆزكاویه، بۆ ئه‌وه‌یه بڵێم و داوا له حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌م، فریای ئه‌و كه‌م و كوڕیانه بكه‌ون كه له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده هه‌یه، به تایبه‌ت، میلاك ، بینا و باڵه‌خانه، پرۆگرام، له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه فه‌لسه‌فه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی رون و ئاشكرا، چونكه له هه‌ناوی پرۆسه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوو و قوڵ هه‌یه، بێ چاره‌سه‌ری جددی ، لێكه‌وته‌كانی خراپ ده‌بن، ئه‌و ده‌م ئه‌نگوست گه‌ستن داد نادات.
عه‌بدولواحێد محه‌مه‌د
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24